گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کەمی خوراک لە سەردەمی کۆرۆنادا

عێراق دەیەوێت ملیۆنێک و 250 هەزار تەن گەنم و برنج هاوردە بکات

2020.03.25 - 23:35
عێراق دەیەوێت ملیۆنێک و 250 هەزار تەن گەنم و برنج هاوردە بکات
ناس کورد- وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای لە ئەنجومەنی وەزەیران کردوە، ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆهاوردەکردنی ملیۆنێک تەن لە گەنم و 250 هەزار تەن  برنج ئەوەش بەمەبەستی پتەوکردنی بەرنامەی خۆراکی ستراتیژی وڵات. . محەمەد حەنون، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە :"وەزارەتی بازرگانی هۆشداریداوەتە حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ پاڵپشتیکردنی ڕێژەی بابەتە ستراتیژییە عەمبارکراوەکان وەک گەنم و برنج". . ئەم داوکارییەی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممەى ڕابردوو وەزارەتەکە ڕایگەیاند، کەپێویستی بە بودجەیەک هەیە بۆ پتەوکردنی یەدەکی ستراتیژی لە هەردوو بابەتی گەنم و برنج، ئەوەش بەمەبەستی دوورخستەوەی وڵات لەهەر قەیرانێکی خوراکی کە ئەگەری هەیە ڕوبەڕوی بێتەوە بەتایبەتی لەم کاتەدا کە جیهان دووچاری کێشەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. .