گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 خزمەتگوزاری کەرەنتینەکردن لە ئۆتێلێکى پێنح ئەستێرەیی و پەرستارێک بەدرێژایى کات 

2020.03.25 - 23:00
 خزمەتگوزاری کەرەنتینەکردن لە ئۆتێلێکى پێنح ئەستێرەیی و پەرستارێک بەدرێژایى کات 
ناس کورد- هاوشێوەی کەرتە ئابورییەکانی دیکەی جیهان، کەرتی هوتێل و میوانخانەکان لە ئەوروپا دووچاری گورزێکی ئابوری سەخت بوونەتەوە، بۆیە زنجیرە میوانخانەیەکی بەناوبانگی  وڵاتی سویسرا قەیرانی کۆرۆنای قۆستەوە بۆ خۆیى و پڕۆژەی کەرەنتینەکردنی پێنج ئەستێرەیی بە ناوی خزمەتگوزاری"کۆڤید 19" ڕاگەیاند. . ئەلکساندر هۆبنەر، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری زنجیرە میوانخانەکانی"لۆبیجۆ"ی سویسری بە ماڵپەڕی هەواڵی" بلۆمبێرگ"ی ئەمریکی ڕاگەیاندوە:"زنجیرەی میوانخانەکانی لۆبیجۆ خزمەتگوزاری کەرەنتینەکردنی پێنج ئەستێرەیى و بەئاستێکی بەرز پێشکەش بە میوانەکانی دەکات". هۆبنەر، ئاماژەی کردوە:"خزمەتگوزارییەکە ناوی کۆڤید 19یە، خزمەتگوزارییەکە پێکهاتووە لە خەوتن لە ژورێکی پێنج ئەستیرە لەگەڵ پێشکەشکردنی خواردن وشیکاری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خزمەتگوزاری پزیشکی بە ئاستێکی بەرز لەڕێگەی سەردانی بەردەوامی پزیشکانی پسپۆڕ لەگەڵ دابینکردنی پەرستیارێک". . بەوتەی هۆبنەر:"خزمەتگوزارییەکان لەهەموو لقەکانی زنجیرە میوانخانەکانی" لۆبیجۆ" لە شارەکانی زویریخ، زۆگ و لۆسیرن پێشکەش دەکرێت، نرخی ئەو خزمەتگوزاریانەش لەنێوان 200 بۆ 800 دۆلارە". ئەوەشی ڕوونکردووەتە، ئەو خزمەتگوزاریانە 24 کاتژمێرین و ئەگەر میوانەکە پێویستی بە پەرستیارێک هەبوو بە شێوەیەکی بەردەوام ئەوا ئەو خزمەتگوزاریە بەرامبەر بە چوار هەزار و 700 دۆلار میوانەکە لێی سودمەند دەبێت. . هوبنەر، ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لەکاتی ڕاگەیاندنی خزمەتگوزارییەکەیان لە هەفتەی ڕابردوو پێنج داوایان بۆ سود وەرگرتن لەو خزمەتگوزاریە پێگەیشتوە، دەشڵێت:" ئەو میوانانەی کە دەیانەوێت سود لەو خزمەتگوزارییە وەربگرن دەخرێنە جیاکەرەوەیەکی تەواوەوە بەجۆرێک بەرکەوتنیان لەگەڵ هیچ فەرمانبەرێکی میوانخانەکە نابیت و ناچاریش نابن تەوقە لەگەڵ کەسیاندا بکەن". . هۆبنەر، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش قەیرانی کۆرۆنا نرخی مانەوەی یەک شەو لە یەکێک لە ژوورەکانی زنجیرە میوانەخانەکە لە نێوان 830 بۆ دوو هەزار دۆلار بووە و لەئێستاشدا بە تایبەتی لە سەرەتای ئەم مانگەوە داهاتیان زۆر دابەزیوە بۆیە ناچاربوون بیر لەو پلانە بکەنەوە. .