گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هونەرمەندانى عێراق بە فڕۆكە لە هەولێرەوە دەبرێنەوە بەغدا

2020.03.25 - 22:44
هونەرمەندانى عێراق بە فڕۆكە لە هەولێرەوە دەبرێنەوە بەغدا
ناس کورد-   سكرتێرى فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق ئاشكرايكرد، گواستنەوەى ئاسمانيان دابين كردوە بۆ گواستنەوەى كارمەندانى وەزارەتى ڕۆشنبيرى "هونەرمەندان و ئەكتەران" لە هەولێرەوە بۆ بەغدا. . فەريق ڕوكن محەمەد بەياتى، سكرتێرى فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا وتى، گواستنەوەى ئاسمانى دابين كراوە بۆ ئەوەى سبەینێ (پێنجشەممە)كارمەندانى وەزارەتى ڕۆشنبيرى لە شارى هەولێرەوە بگوازرێنەوە شارى بەغدا، ئەوەش دواى ئەوەى ئەركەكانيان تەواو بوە بەڵام گەڕانەوەيان بۆ بەغدا سەختە. . جەختیشى کردەوە، سەرجەم ڕێوشوێنەكانى تەندروستى لە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتيەكان دەگيرێتە بەر. . بەهۆى بڵاوبونەوە ڤايرۆسى كۆرۆناوە هاتووچۆى هاوڵاتيان و ئۆتۆمبێلى مەدەنى لە زۆرينەى پارێزگاكانى عێراق قەدەغە كراوە، ئەوەش لەپێناو ڕێگەگرتن لە زياتر بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لە عێراق. . تائێستا لە سەرتاسەرى عێراقدا بە هەرێمى كوردستانيشەوە 346 توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوە و 29 توشبوویان گيانيان لەدەستداوە. .