گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن دەتوانیت خێرایی واى فاى ئەنتەرنێتەکەت لە ماڵەوە زیاد بکەیت؟

2020.03.25 - 22:05
چۆن دەتوانیت خێرایی واى فاى ئەنتەرنێتەکەت لە ماڵەوە زیاد بکەیت؟
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، دەتوانرێت ئاستی خێرایی "وای فای" ئەنتەرنێتەکەت لە ماڵەوە بەچەند ڕێگەیەک بەرزبکەیتەوە کە لەئێستادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆربەی خەڵک لەماڵەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن کە ئەوەش بووەتە هۆکاری دروستبوونى لۆد لەسەر هێڵەکانى ئەنتەرنێت. . بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی"زەسەن"ی بەریتانی، دەستەی ڕاگەیاندنی بەریتانیا کە ناسراوە بە"ئۆفکۆم"چەند ئامۆژگارییەکی داوە بە بەکارهێنەرانی تۆڕی ئەنتەرنێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی خاوبوونەوەی خێرایی تۆرەکە لەکاتی کارکردنیان لەماڵەوە. . بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، دەستەی ڕاگەیاندنی بەریتانیا بۆ چارەسەری کێشەی خاوبوونەوەی خێرایی هێڵی ئەنتەرنێت داوای لە بەریتانییەکان کردوە لەکاتی کارکردن لەسەر هێڵەکە ئەو ئامێرانە بکوژێننەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر پەرتەوازەکردنی شەپۆلەکانی تۆڕەکە، وەک ئامێری فڕنی مایکرۆوێڤ، ئەو گڵۆپانەی کە لەجۆری هاڵۆجیننن، کۆمپیوتەر، تەلەفزیۆنی سمارت و ئامێرەکانی بەرزکردنەوەی دەنگ کە ناسراوە بە ئستریۆ. . میلانی داوس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەستەی ڕاگەیاندنی بەریتانیا، بە ڕۆژنامەی زەسەنی ڕاگەیاندووە:"بۆ سودوەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی  تۆڕی ئەنتەرنێت، دەبێت بەکارهێنەران بە وردی ئامۆژگارییەکانی ئێمە جێبەجێبکەن". . ئاماژە بەوەشکراوە، کوالێتی پەیوەندیکردن لە ڕێگەی تەلەفۆنە زەمینییەکان و ئەنتەرنێتەوە زۆر باشترە لە بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە بێتەلەکانی دیکە، ئەوەش بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی کە ئێستا خەڵک کردویەتیە سەر سیستمی تۆڕە بێتەلەکان. .