گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ویلایەتى نیویۆرک؛ ڕێژەى توشبون بە کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە 

2020.03.25 - 21:39
ویلایەتى نیویۆرک؛ ڕێژەى توشبون بە کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە 
ناس کورد- حاکمى ولایەتی نیویۆرکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج هەزارکەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان لەویلایەتەکەیان 30 هەزاری تێپەڕاندوە. . ئەمڕۆ(چوارشەممە، 25ی ئاداری 2020) ئاندریۆ کۆمو، حاکمى ولایەتی نیویۆرکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:"پێنج هەزارکەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و بەو هۆیەشەوە کۆی ژمارەی توشبون لە ویلایەتەکە گەیشتۆتە 30 هەزار و811 حاڵەت". . کۆمۆ، ڕوونیکردەوە" لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە نیویۆرک 75 کەسی دیکە بەهۆی توشبونیان بەڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەو ڤایرۆسە مردوون بەرزبووەتەوە بۆ 285 کەس. . حاکمى ولایەتی نیویۆرک ئاماژەی بەوەشکرد:"سێ هەزار و 805 کەس لە توشبوانی ڤایرۆسەکە کە ڕێژەیان دەکاتە 12% لەنەخۆشخانەکانی ولایەتەکە چارەسەر وەردەگرن و 888 کەسیش کە دەکاتە 3%ی توشبوان لە ژوورەکانی چاودێری وردی پزیشکیدان". . بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوان بەکۆرۆنا لە کاتێکدایە کە پێشتردۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، نیویۆرکی وەک ناوچەی مەترسیدار و کارەساتباری کۆرۆنا ناوزەندکرد و باری نائاسایی تێدا ڕاگەیاند. . ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە ئێستادا بەشێوەیەکی مەترسیدارپەتای کۆرۆنای تێدا تەشەنە دەکات و زیاتر لە 60 هەزار حاڵەتی توشبون بەپەتاکەی تێدا تۆمارکراوە. .