گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوربوونەوەى چاو چ پەیوەندییەکى بە توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆناوە هەیە؟ 

2020.03.25 - 21:10
سوربوونەوەى چاو چ پەیوەندییەکى بە توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆناوە هەیە؟ 
ناس کورد- پەرستارێك كە يەكێكە لە وانەى چارەسەرى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەكات دەڵێت، سوربونەوەى چاو يەكێكە لە نيشانەكانى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19. . ئەو پەرستارە كە ناوى "چێڵسى ئێرنست"ە و لە ناوەندى "life care" لە كريكلاند لە واشنتۆن كاردەكات كە ئەو شارە ناوەندى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنايە لە ئەمريكا ئاماژەى بەوەداوە، سوربونەوەى چاو لە گرنگترين نيشانەكانى توشبونە بە ڤايرۆسى كۆرۆنا و ڤايرۆسەكە دەبێتە هۆى سوربونەوەى چاوەكان. . ئەو پەرستارە ئەوەشى بە كەناڵى "سى ئێن ئێن"ى ئەمريكى وتوە، ئەو نيشانەيەم لە سەرجەم توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنادا بينيوە، ڤايرۆسەكە چاوەكان توشى هەستيارى دەكات، سوربونەوەكە لەناو چاوەكاندا نييە، بەڵكو لە پاشماوەيەكى ميكياچ دەچێت لە دەوروبەرى چاوەكاندا. . سەرەڕاى ئەوەى ناوەندى كۆنترۆڵكردنى نەخۆشيەكان و خۆپاراستن CDC سوربونەوەى چاوەكانى وەك نيشانەيەكى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا دەستنيشان نەكردوە، بەڵام ئەكاديمياى ئەمريكى بۆ پزيشكى چاو هۆشدارى داوە لەو بارەيەوە كە لەوانەيە ڤايرۆسەكە ببێتە هۆى هەوكردن لە دەورى چاوەكان. . چێڵسى باسى لەوەشكردوە، بەشێوەيەكى باو توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەناوەندى "life care" سوربونەوەى چاوەكانيان هەيە، دواتر گيان لەدەستدەدەن بەبێ ئەوەى هەست بە هيچ نيشانەيەكى تر بكەن كە بريتين لە "تا، كۆكە و تەنگەنەفەسى، هەستكردن بە پەستان لەسەر سنگ و وشكبونەوەى لێوەكان". . رونيشيكردوەتەوە، چەندين نەخۆش هەبون تاكە شت كە هەيانبوە سوربونەوەى چاوەكان بوە دواتر چونەتە نەخۆشخانەو دواتريش گيانيان لەدەستداوە، تەنانەت پزيشكى بەرپرس لە توشبوانى كۆرۆنا لێى دەپرسيم كە ئايا نەخۆشەكان چاويان سور بوەتەوە، بۆ ئەوەى دڵنيا بێت لەوەى كە توشبوى ڤايرۆسەكەن. . لە لێكۆڵينەوەيەكى نوێدا ئەوە دەركەوتوە، كە ڤايرۆسى كۆرۆنا لەو شلەيەشدا هەبوە كە چاوەكان دەريدەدەن و لەئەگەرى دەستلێدانى دەگوازرێتەوە بۆ كەسانى تر، ڤايرۆسەكەش لەسەرەتادا بە هەوكردنى دەورى چاوەكان نيشانەكانى دەستپێدەكات ئەوەش لەگەڵ دەركەوتنى نيشانەكانى تر. . بەپێى هەمان لێكۆڵينەوە، لە نيشانەكانى هەوكردنى دەورى چاوەكان بريتين لە سوربونەوە  و دەردانى شلەمەنى "ئاوى چاو" ئەو شلەيەش هۆكارێكە بۆ بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە ئەگەر دەستى لێ بدرێت، چونكە ڤايرۆسەكەى تێدايە.   .