گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهێز قەدەغەى هاتووچۆ نەسەپێنرێت، ڤايرۆسى كۆرۆنا عێراق لەناودەبات

عێراق؛ داوا دەكرێت سوپا لە سەپاندنى قەدەغەى هاتووچۆ بەشدارى پێبكرێت

2020.03.25 - 20:20
عێراق؛ داوا دەكرێت سوپا لە سەپاندنى قەدەغەى هاتووچۆ بەشدارى پێبكرێت
ناس كورد- حەسەن كەعبى جێگرى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق و فەريق روكن "عەبدولئەمير يارەڵڵا" جێگرى سەركردايەتى پرۆسە هاوبەشەكان هۆشدارى دەدەن لە مەترسى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەسەر هاووڵاتیانى عێراق. . دواى ئەوەى حەسەن كەعبى سەردانى بارەگاى سەركردايەتى پڕۆسە هاوبەشەكانى كرد هەردولا لە راگەیەندراوێکى هاوبەشدا ئاماژەيان بەوەداوە، ئەگەر قەدەغەى هاتووچۆ بەهێز نەسەپێنرێت، ئەوا ڤايرۆسى كۆرۆنا عێراق لەناو دەبات. . لە راگەیەندراوەکەدا كە نوسينگەى جێگرى سەرۆكى پەرلەمان بڵاويكردوەتەوە، داوا لە عادل عەبدولمەهدى، سەرۆكوەزيرانى كاربەڕێكەرى عێراق كراوە پەلە بكات لە بەهێزكردنى كەرتەكانى پرۆسەكانى بەغدا لەڕێگەى سوپاوە، ئەوەش لەپێناو بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و تيرۆر. . لاى خۆشيەوە جێگرى سەرۆكى پەرلەمان داواى كردوە، هێزەكانى پرۆسە هاوبەشەكان لەسەپاندنى قەدەغەى هاتووچۆدا بەشداريیان پێ بكرێت. .