گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى 

2020.03.25 - 18:44
نرخى نەوت بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى 
ناس کورد- پاش ئەوەی ئەمریکا بڕیاریدا لە ڕێگەی پاکێجێکی پاڵپشتی داراییەوە بازارەکان لە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوژێنێتەوە، ئەمڕۆ( چوارشەممە) نرخی نەوت هاوشان لەگەڵ بازارەکانی دراوی جیهانیدا بەرزبوونەوەیەکی بەخۆیە دی. . ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25ى ئادار2020) بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازارەکانی جیهاندا بە 24.86 دۆلار فروشرا و بەرمێلێک نەوتی خاوی برنتیش بە 27.80 دۆلار فڕۆشرا بەوەش هەردوو جۆرى نەوت بەڕێژەی 3%دا نرخەکانیان بەرزبوونەوەیان بەخۆیانە دیوە. ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لەکاتێکدایە کە ئیدارەى ئەمریکا و ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەو  وڵاتە  لە ئێستادا سەرقاڵی دەرکردنی یاسای پاڵپشتی دارایین کە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ (چوارشەممە)، پەسەند بکرێت. . لەئێستادا خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەکان لە جیهاندا کەمبووەتەوە بە تایبەتی خواست لەسەر کڕینى سوتەمەنی فڕۆکەکان ئەوەش بەهۆی ڕاگرتنی بەشێکی هەره زۆری گەشتە ئاسمانییەکان لە ئاکامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا. بەگوێرەی پێشبینییەکانی بانکی"ئەی.ئین .جی" جیهانی تایبەت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوودا لە 33 دۆلارەوە دادەبەزێت بۆ 20 دۆلار ئەوەش بەهۆی بەردەوامبوونی قەیرانی کۆرۆنا لە جیهان و بەردەوامبوونی ڕوسیا و سعودیە لە ململانێی و بەرهەمهێنان و خستنە بازاڕی نەوت بەشێوەیەکی بێسنور. . دابەزینی نرخی نەوت بەشێکی سەرەکی پەیوەندی بە ڕێکنەکەوتنی نێوان ڕوسیا و سعودیەوە هەیە لە سەرکەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە لە دوای ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتن لە جیهاندا ئەوەش وایکردوە نەوت لە سەرەتای ئەم مانگدا زیاتر لە45 % دا لە نرخەکەی لە دەستبدات. .