گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى: منداڵانیش وەک هەر کەسێکى تر ئەگەرى توشبونیان بە کۆرۆنا هەیە

2020.03.25 - 17:51
ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى: منداڵانیش وەک هەر کەسێکى تر ئەگەرى توشبونیان بە کۆرۆنا هەیە
ناس کورد- رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند "وەک هەر کەسێکى دیکە منداڵانیش ئەگەرى توشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە". . ڕێكخراوەكە ئەمڕۆ 4 شەممە ڕايگەياندوە، منداڵانيش وەك هەموو كەسێكى تر مەترسى ئەوەيان لەسەرە كە توشى ڤايرۆسىى كۆرۆناى نوێ ببن، هەروەك داواشى لە جيهان كردوە كە ڕێوشوێنەكانى ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسەكە توندتر بكەن چونكە ئێستا كاتى ڕوبەڕوبونەوەى هەڕەشەى ڤايرۆسەكەيە. . لاى خۆيەوە "تيدروس ئەدهانۆم گيبريسوس" سەرۆكى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا ئاماژەى بەوەداوە، داوا دەكەن ڕێوشوێنەكانى دژى كۆرۆنا توندتر بكرێن، وەك ڕێگەگرتن لە كۆبونەوەو گەشت و بەردەوام شوشتنى دەستەكان و تێكەڵاونەبون لەگەڵ توشبەكان. . داواشى كردوە، هەروەها گرنگە ئەوانەى لە هێڵەكانى پێشەوەى نەخۆشخانەكان كاردەكەن وەك پزيشكان و كارمەندانى تەندروستى بپارێزرێن، هۆشداريش دەدات لەوەى كە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لە وڵاتە هەژارەكاندا كە نەخۆشخانە و پێداويستى پزيشكيان كەمە ئاسانترە. . لاى خۆشيەوە "ئەنتۆنيۆ گۆتريش" ئەمنيدارى گشتى ڕێكخراوى نەتەوە يەكگرتوەكان رونيكردوەتەوە، پەتاكە هەڕەشە لە تەواوى مرۆڤايەتى دەكات، هەروەها پلانێكى مرۆيى جيهانيشى ڕاگەياند تا مانگى 12  و داواى هاوكاريش دەكات بەبڕى يەك مليار دۆلار. . ئاشكراشيكرد، ئامانج لە پلانەكە بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە دەوڵەتە زۆر هەژارەكاندا لە جيهان ئەوەش لەڕێگەى دابينكردنى پێويستيەكان بۆ كەسە لاوازەكان و ژنان و منداڵان و بەتەمەنەكان و خاوەن پێداويستيە تايبەتەكان و ئەوانەى نەخۆشى درێژخايەنيان هەيە. . لەلايەكى ترەوە ڕێكخراوى نەتەوە يەكگرتوەكان ئەوەى بڵاوكردوەتەوە، ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئەفريقا بڵاوبوەتەوە ئەوەش سەرەڕاى هەوڵەكانى دەوڵەتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى. . بەپێى دوايين ئامارەكان تائێستا زياتر لە 440 هەزار كەس لە جيهاندا توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون و نزيكەى 20  هەزار لەو توشبوانە گيانيان لەدەستداوە، ژمارەكانيش بەردەوامن لە بەرزبونەوە. .