گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤايرۆسى كۆرۆنا لەڕێگەى مێشولەوە دەگوازرێتەوە؟ رێکخراوى تەندروستى جیهان وەڵام دەداتەوە

2020.03.25 - 17:34
ڤايرۆسى كۆرۆنا لەڕێگەى مێشولەوە دەگوازرێتەوە؟ رێکخراوى تەندروستى جیهان وەڵام دەداتەوە
ناس کورد- لەگەڵ نزيكبونەوەى وەرزى هاوين زۆركەس پرسيارى ئەوە دەكەن، ئايا ڤايرۆسى كۆرۆنا لەڕێگەى مێشولەوە دەگوازرێتەوە؟ بەتايبەتى كە لە وڵاتانى ئەفريقى و دەوڵەتە كەناريەكانى سەر دەرياى ناوەڕاست زۆرن. . ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى لەو بارەيەوە لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك بڵاويكردوەتەوە، ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 لەڕێگەى پێوەدانى مێشولەوە ناگوازرێتەوە، تائێستا هيچ بەڵگەيەك نييە كە ئاماژە بەوە بكات ڤايرۆسەكە لەڕێگەى مێشولەوە دەگوازرێتەوە. .رونيشيكردوەتەوە، ديارترين ڕێگەكانى گواستنەوەى ڤايرۆسەكە لەڕێگەى پرژەى كۆكە و پژمەى كەسانى توشبوە، كەسى توشبوو لە كەمتر لە يەك مەترەوە لەنزيكت بپژمێت، ياخود ئەو پرژانە بكەونە سەر تەنەكان و كەسى تەندروست دەستيان لێبدات و دواتر دەست لە دەم و لوت و چاوى بدات. .بەپێى زانياريیەكانى ناوەندى كۆنترۆڵكردنى نەخۆشيەكان و خۆپاراستن لێيان لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا،  مێشولە و ئەسپێ ڕۆڵى سەرەكيان هەيە لە گواستنەوەو بڵاوبونەوەى زۆرێك لە نەخۆشيە گواستراوەكان، بۆ نمونە مێشولە بەرپرسە لە گواستنەوەى مەلاريا و ڤايرۆسى "زيكا". .ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها ئەسپێ تا ڕادەيەكى زۆر لە دوپشك دەچێت و بەرپرسە لە گواستنەوەى ژمارەيەك نەخۆشى بۆ مرۆڤ، وەك نەخۆشى "لايم" و "تاى شاخى بەردى"و چەندين نەخۆشى ترى مەترسيدار. .فرانك ماكگۆرك پزيشكى تايبەتمەند لە پزيشكى فرياكەوتن لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دەڵێت، ڤايرۆسە تاجيەكان لەوانەش كۆرۆنا لەڕێگەى مێروەكانەوە ناگوازرێنەوە جا لە ڕێگەى پێوەدانەوە بێت ياخود چونە سەر تەنەكان، تائێستاش هيچ بەڵگەيەك نييە پێچەوانەى ئەوە بسەلمێنێت.