گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق تەحەداكەى حەنان فەتلاوى قبوڵ كرد

2020.03.25 - 16:55
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق تەحەداكەى حەنان فەتلاوى قبوڵ كرد
  ناس کورد- بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمارى عێراق تەحەداكەى حەنان فەتلاوى سەرۆكى كوتلەى ئيرادەى بۆ هاوكاریكردنى هەژاران قبوڵكرد، ئەوەش لەچوارچێوەى هەڵمەتێكدا لەژێر ناوى "يەكڕيزى كۆمەڵايەتى لەو قەيرانەى كە ڕوبەڕوى وڵات بوەتەوە "قەيرانى پەتاى كۆرۆنا". . حەنان فەتلاوى لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر تەحەدايەكى چالاكوانێكى قبوڵكرد و لاى خۆشيەوە تەحەداكەى گواستەوە بۆ بەرهەم ساڵح سەرۆككۆمار و پەرلەمان و ژمارەيەك كەسايەتى سياسى. . هەروەها لاى خۆشيەوە سەرۆككۆمار وەڵامى تەحەداكەى حەنان فەتلاوى دايەوەو لەئەكاونتى خۆى نوسيويەتى، "سوپاس بۆ ئەو دەستپێشخەريە باشە و قبوڵم كرد، ئەوەش كەمترين ئەركمانە كە بتوانين لەڕێگەيەوە هاوكار بين لە هەوڵەكانى ڕوبەڕوبونەوەى پەتاى كۆرۆنا". . چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان دەستپێشخەريەك "تەحەدا"يەكيان ڕاگەياند بۆ يەكڕيزى كۆمەڵايەتى لەپێناو هاريكاریكردنى هەژاران لە قەيرانى ڤايرۆسى كۆرۆنا، تەحەداكەش بەتايبەتى بەرپرسانى عێراق و پياوانى كارى گرتوەتەوە. . بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 لە زۆربەى پارێزگاكانى عێراق قەدەغەى هاتووچۆ ڕاگەيەنراوە و سەرجەم كارەكان وەستاون ئەوەش زيانى زۆرى لە كاسبكاران داوە بەتايبەتى چينى هەژاران و ئەوانەى داهاتيان لەسەر كارى ڕۆژانەيە. . بەپێى دوايين ئامار تا ئێستا لە عێراق (بەهەرێمى كوردستانيشەوە) 366 توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون، لەوانەش 26 يان گيانيان لەدەستداوە و 75 كەسيش چاكبونەتەوە. .