گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێش دۆزینەوەى کۆرۆنا لە چین..ڤایرۆسەکە لە وڵاتێکى دیکە بڵاوبووەتەوە

2020.03.25 - 15:28
پێش دۆزینەوەى کۆرۆنا لە چین..ڤایرۆسەکە لە وڵاتێکى دیکە بڵاوبووەتەوە
ناس کورد- پێدەچێت ڤایرۆسى کۆرۆنا پێش ئاشکراکردنى لە چین، لە مانگى یانزەى ساڵى ڕابردوودا لە ئیتاڵیا و وڵاتانى دیکە بڵاوبوبێتەوە، کاتێک پزیشکەکان چەندین حاڵەتى نامۆى هەوکردنى سیان تۆمارکرد کە ئەوکات هۆکارەکەیان نەزانى. . پێگەى "ساوس چينا مورنينغ بوست" لە زارى جوزیبى ڕینزى، بەڕێوەبەرى پەیمانگاى ماریو نیگرى بۆ توێژنەوەى پزیشکى لە میلانۆ گواستییەوە، ئەو حاڵەتە نامۆیانە کە لەدوو مانگى کۆتایی ساڵى ڕابردوو تۆمارکران، ماناى ئەوەیە ڤایرۆسەکە بەکردەیی لەو کاتەدا لە هەرێمى لۆمباردیا کە زیانمەندترین ناوچەیە لە ئیتاڵیا بڵاوبووەتەوە، پێش ئەوەى خەڵک بە ڤایرۆسەکەى وهان بزانن. . ڕونیشیکردووەتەوە، ئاگادارى حاڵەتە نامۆکانى هەوکردنى سی بووە کە لەو هەرێمە ڕوویداوە. . بەوتەى جوزیبى رینزى، هەندێک حاڵەتى دیکەى گومانلێکراو هەبوون، لەناویاندا حاڵەتێکى هەوکردنى سی لە سکانزور و ساسیات لە باکورى ئیتاڵیا لە مانگى 12دا، کە نەخۆشەکە بە دەست تاى بەرز و کۆکە و تەنگەنەفەسییەوە دەیناڵاند. . باسى لەوەشکردووە، 10 نەخۆشى دیکە توشى هەوکردنى سییەکانیان بوون لە دوو ناوچەى دیکەى دراوسێى ئەو ناوچانە، کە نیشانەکانیان هاوشێوە بوون. . پزیشکەکان ئەوکات هۆکارى حاڵتەکانیان نەزانى و ڤایرۆسەکەیان بە نادیار ناوبردبوو. . بەوتەى رینزى، پزیشکە ناوچەییەکان حاڵەتەکانیان بە "نائاسایی" ناوبردبوو، بەدوریان زانیبوو ئەنفلۆنزاى وەرزى بێت. . توشبووەکانیش لەماوەى 15 ڕۆژدا چاک دەبوونەوە دواى ئەوەى ڤاکسینیان بەکارهێناوە. . بەلەبەرچاوگرتنى ماوەى مانەوەى ڤایرۆسەکە، رینزى پێیوایە بڵاوبوونەوەى بەهۆى گەشتى ئاسمانییەوە بووە، خەڵک لەسەرجەم ناوچەکانى چین و دەرەوە پێش مانگى ١٢ گەشتیان دەکرد و دەبوونە هۆى گواستنەوەى ڤایرۆسەکە.