گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە دوو کاتژمێردا حاڵەتەکە دەستنیشان دەکات

ئێران بەرهەمهێنانى کیتى دیاریکردنى کۆرۆناى ڕاگەیاند

2020.03.25 - 14:23
ئێران  بەرهەمهێنانى  کیتى دیاریکردنى کۆرۆناى ڕاگەیاند
ناس کورد- میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، جۆرێک کیت لە ئێران بۆ دیاریکردنی کۆرۆنا بەرهەم هاتووە کە لە دوو کاتژمێردا ئەنجامی پشکنین دەردەخات. . بەپێی پێگەى میهرى ئێرانى، وەحید یوونسی، بەرپرسی گەشەی کاری ئەو کۆمپانیا کە کیتەکەی دروستکردووە ڕایگەیاندووەـ "کاتی دەرچوونى ئەنجامی پشکنینەکە بەپێی ئەم کیتە دوو کاتژمێرە و بە بەرهەم هێنانی بەردەوام و بە پێی تواناى تاقیگەکانی ژێر چاوەدێری وەزارەتی تەندروستی، کاتی دەرکەوتنى ئەنجامەکان باشتر دەبێت". . وتیشى، بە بەرهەمهێنانى ئەو کیتە، گرفتى پێداویستى ئێران لەو بارەیەوە چارەسەرکراوە و دەتوانن هەناردەشی بکەن و لە ئێستاشدا داواکاری بۆ کڕینی ئەو بەرهەمە هەیە. . تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، زیاتر لە 425 هەزار کەس لە جیهاندا توشی نەخۆشییەکە بوون و نزیکەی 19 هەزاریش گیانیان لەدەستداوە، لە ئێرانیش 24 هەزار و 811 کەس توشبوون و هەزار و 934 کەسیشی گیانیان لەدەستداوە.