گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشتر پێشبینییەکانی بۆ کۆرۆنا لە چین وەک خۆی دەرچوو

زانایەکی کیمیازانی ئەمریکی هەواڵێکی خۆشی لایە.. کۆرۆنا ئەوەندە درێژە ناکێشێت

2020.03.25 - 13:28
زانایەکی کیمیازانی ئەمریکی هەواڵێکی خۆشی لایە..  کۆرۆنا ئەوەندە درێژە ناکێشێت
ناس کورد- زانایه‌كی بواری كیمیای ئه‌مریكی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ پێشبینی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژماره‌ی قوربانیه‌كانی له‌ چیندا كردبوو و هه‌موو زانیارییه‌كانی وه‌كو خۆی ده‌رچوون، ده‌ڵێت، "به‌منزیكانه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ناو ده‌چێت" . له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕۆژنامه‌ی (Los Angeles Times)ی ئەمریکی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مایكڵ لیڤیتی، زانای بواری كیمیایی له‌ زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مریك كه‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌ لە بواری کیمیا و بایەلۆژی ڕایگه‌یاندووه‌، هه‌موو شتێك وه‌كو خۆیه‌تی و به‌منزیكانه‌ش ڤایرۆسی كۆڤید19ی ناسراو به‌ كۆرۆنا له‌ناو ده‌چێت. . ڕۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، مانگی شوباتی ڕابردوو ئه‌و زانایه‌ پێشبینی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ چیندا كردبوو كه‌ هه‌موو پێشبینه‌كانی وه‌كو خۆی ده‌رچوون له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ و سه‌ره‌تاكه‌ی و چۆنیه‌تی ڕێژه‌ی دابه‌زینی ژماره‌ی توشبووانه‌وه‌. . به‌پێی ڕۆژنامه‌كه‌، ئه‌و زانایه‌ پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 200 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ بمرن و 80 هه‌زار كه‌سیش تووشی ببن له‌ چیندا و بۆ دواجاریش هه‌مووی وه‌كو خۆی ده‌رچوو. . به‌پێی نوێترین پێشبینه‌كانیشی له‌سه‌ر كۆرۆنا، ئه‌و زانا كیماییه‌ پێوایه‌ ئه‌و په‌تایه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تری جیهان كۆتای دێت و ده‌شڵێت: "له‌ ئێستادا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كۆنترۆڵی ترس و پشێویی بكرێت". . هه‌ر به‌پێی ڕۆژنامه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی تری شاره‌زای بواره‌كه‌ له‌وانه‌، سێرگی كیسیلیۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی پێشكه‌وتووی خانه‌كان له‌ په‌یمانگای پاڤلۆڤ ڕایگه‌یاندووه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ لاواز ده‌بێت و نیشانه‌ كلینیكیه‌كانیشی به‌و شێوه‌ به‌هێزه‌ی ئێستا به‌ده‌رناكه‌وێت و به‌ته‌واوه‌تی لاواز ده‌بێت". . لای خۆشیه‌وه‌، دكتۆر ئه‌لیكسنده‌ر میاسنیكۆڤ ده‌ڵێت، "هەموو نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی سنورێكی هه‌یه‌، گه‌ر كۆتایی هات، ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه‌ش كه‌ ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌ ده‌مرێت".