گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردەکان ئامادەن هەڵوێستەکانیان بگۆڕن

ئەعرەجى گفتوگۆکانى پشت پەردەى زورفى ئاشکراکرد

2020.03.25 - 13:13
ئەعرەجى گفتوگۆکانى پشت پەردەى زورفى ئاشکراکرد
ناس كورد- بەها ئەعرەجى جێگرى سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق بەشێک لە دانوستانەکانى عەدنان زورفى سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراوى ئاشکراکرد. . ئەعرەجى لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاندووە "زۆرێک لە پەرلەمانتارانى سەر بە کوتلەکانى پێشوو کە دژى راسپاردنى زورفى بوون ئێستا پشتیوانى دەکەن". . ئاماژەى بەوەشکۆدووە، چاوەڕواندەکرێت هەڵوێستى سەرۆکى ئەو کوتلانە بگۆڕدرێت، ئەوەش بەروونى دەرکەوتووە لەکاتى ئەو دیدارانەى ناوەڕۆکەکانیان ئاشکرانەکراوە کە لەدوو رۆژى ڕابردوودا بەرێوەچوون. . ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ رۆژنامەى ئەخبارى لوبنانى سەر بە حزبوڵا بڵاویکردەوە، ڕەنگە دابەشبوونەکان لەسەر ڕاسپاردنى عەدنان زورفى بۆ پێکهێنانى حکومەت لەناو ماڵى شیعیدا بگۆرێت بۆ کۆدەنگى لەسەر تێپەڕاندنى، دواى ئەوەى هەندێ لایەنى ناو هاوپەیمانى فەتح دانوستانى ڕاستەوخۆیان لەگەڵ زورفى دەستپێکردووە. . بەپێی رۆژنامەکە، سەرچاوەکانى هاوپەیمانى بنیادنان بەدوریان نەزانیوە هاوپەیمانێتییەکە کارئاسانى بکات بۆ ئەرکى پێکهێنانى حکومەت لەلایەن زورفى و دواتر تێپەڕاندنى کابینەکەى لە پەرلەمان، ئەگەر لێکتێگەیشتنەکان تایبەتمەندى هەموان لەبەرچاو بگرێت. . دانوستانەکانى گەڕان بەدواى جێگرەوەى زورفى، بەوتەى زیاد لە سەرچاوەیەک ماوەى دوو رۆژە وەستاون، دواى ئەوەى بەرەى ناڕازیی لە راسپاردنى زورفى ناو سەرۆکى چەند زانکۆیەکیان ڕادەستى سەدر کرد، بەڵام تا ئێستا وەڵامى نەداونەتەوە، لە ئێستاشدا لەرووى کردارییەوە هەفتەیەکى گەرم لەبەردەم زورفیدایە بۆ یەکلاییکردنەوەى چارەنوسى وەکو “حاکمى بەغدا”.