گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتبارەکە تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردووە

هەڵەبجە؛ لەسەر کێشەى زەوی و زار کەسێک کوژرا و براکەشی بریندار کرا

2020.03.25 - 12:19
هەڵەبجە؛ لەسەر کێشەى زەوی و زار کەسێک کوژرا و براکەشی بریندار کرا
ناس کورد- لە گوندێکی ناحیەی سیروان سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی کێشەى زەوی و زارەوە کەسێک کوژرا و براکەشی بریندارە، دواتر بکوژەکەش بە برینداری لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی ئازاری 2020، پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی عوڵامی سەر بە ناحیەی سیروان، کەسێک بەناوی (ک.ع.ع) کە پیشەى جوتیارە کوژراوە و براکەشی بریندار کراوە. . دەشڵێت، تۆمەتبارەکە بە بریندار خۆی ڕادەستی پۆلیسی کردووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، هاوڵاتییەکە بە چەکی دەمانجە کوژراوە، دواتر تۆمەتبارەکە خۆی تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردووە و خۆی ڕادەست کردووە.