گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا کە لە دەرەوەى چینەوە دەگەڕێنەوە ئەو وڵاتە کەمبووەتەوە

2020.03.25 - 12:03
ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا کە لە دەرەوەى چینەوە دەگەڕێنەوە ئەو وڵاتە کەمبووەتەوە
ناس کورد- لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی چین ڕایگەیاند، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا کە لەدەرەوەى چینەوە دەگەڕێنەوە ئەو وڵاتە کەمبووەتەوە. . ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 25ی ئازاری 2020، لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی چین ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی توشبوون به‌كۆرۆنا به‌ته‌واوه‌تی دابه‌زیوه‌ و ئه‌وانه‌ی تازه‌ تۆماركراون له‌ ناوه‌وه‌ی چینه‌وه‌ نین و له‌ ده‌ره‌وه‌ هاتوون و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون. . ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، حاڵه‌تی توشبوون كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ هاتوون له‌ 78 توشبووه‌وه‌ بۆ 48 توشبوو دابه‌زیوه‌. . دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوار كه‌سی تر به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ له‌ چین گیانیان لەدەستدا، له‌ئێستادا ژماره‌ی مردووان به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌و وڵاته‌دا گه‌یشتووه‌ته‌ سێ هه‌زار و 281 كه‌س. . چین یه‌كه‌م وڵات بوو كه‌ ناوه‌ندی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو بۆ نزیكه‌ی 200 وڵاتی جیهان، به‌ڵام به‌هۆی گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنه‌وه‌ له‌وانه‌ كه‌ره‌نتینه‌كردن، توانی به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بكات.