گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤایرۆسەکە وەک شەمەندەفەرێکى خێرا لە نیویۆرک بڵاودەبێتەوە

بۆ یەکەمجار کۆرۆنا گەیشتە سەر کەشتییەکى فڕۆکەهەڵگرى ئەمریکى

2020.03.25 - 11:40
بۆ یەکەمجار کۆرۆنا گەیشتە سەر کەشتییەکى فڕۆکەهەڵگرى ئەمریکى
ناس کورد- بۆ یەکەمجار توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەناو تیمى کەشتییەکى جەنگى ئەمریکا تۆمارکرا، حاکمى نیۆیۆرکیش دەڵێت، ڤایرۆسەکە وەکو "شەمەندەفەرێکى خێرا" بڵاودەبێتەوە. . بەرپرسێکى وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا بە بی بی سی ڕاگەیاند، سێ کەشتیوانى سەر کەشتى فرۆکەهەڵگرى ئەمریکى "یو ئێس ئێس سیودور ڕۆزڤێڵت" توشى ڤایرۆسەکە بوون. . وتیشى، سەرجەم ئەو کەسانەى کە مامەڵەیان لەگەڵ توشبووەکە کردووە کەرەنتینە کراون. . ئەو کەشتیە فڕۆکە هەڵگرە پێنج هەزار کەسى هەڵگرتووە و نازانرێت کەى ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە سەر کەشتییەکە، بەڵام کەشتییەکە لەم مانگەدا بە کەناراوەکانى ڤێتنامدا تێپەڕى. . بەپێی وتەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا ببێتە کانگاى نوێی بڵاوبوونەوەى پەتاکە، دواى ئەوەى ژمارەى توشبووان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە. . ئەندرو کومو، حاکمى نیۆیۆرک هۆشداری دا لەوەى کە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ویلایەتەکەى هاوشێوەى "شەمەندەفەرێکى خێرا" بڵاودەبێتەوە. . کومو لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا وتى، "بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لە پێشبینییەکانى ئێمە زیاترە". . وتیشى حکومەتى فیدراڵى کەلوپەلى پێویستى پزیشکى ڕەوانەى ویلایەتەکە نەکردووە، بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو قەیرانە تەندروستییە. . لە ویلایەتى نیۆیۆرک تا ئێستا 25 هەزار حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون، لانى کەم 210 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.