گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باوکی ئەو خێزانەی کوڕەکەیان تەقەی لێکردن کۆچی دوایی کرد

2020.03.25 - 10:42
باوکی ئەو خێزانەی کوڕەکەیان تەقەی لێکردن کۆچی دوایی کرد
ناس کورد- بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینییەکەیەوە، باوکی ئەو خێزانە کۆچی دوایی کرد کە کوڕەکەیان تەقەی لێکردن و بەهۆیەوە دایکی و سێ برای کوشت و باوکیشی بریندار کرد. . سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی وت، برینی باوکی زۆر سەخت بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. . درەنگانى شەوى هەینی، 20ی ئازاری 2020، لە روداوێکى تەقەکردندا لە گەڕەکى مامۆستایانى شارى سلێمانى چوار کەس کوژران و دوو کەسیش برینداربوون، کە سەرجەمیان لەیەک خێزانن. . بەپێی ئەو زانیاریانەى ناس کورد لەچەند کەسێکى نزیکى ئەو خێزانەوە دەستیکەوتووە، کورێکى ماڵەکە کە ژیانى هاوسەرگیریی پێکنەهێناوە، بانگى براکانى کردووە بۆ ماڵى خۆیان و پێى وتوون کە کارى پێیانە. . زیاتر بخوێنەوە: ڤیدیۆ..وردەکاریی ڕووداوەکەى شەوى ڕابردووى سلێمانى “تەقەکەرەکە خۆى کەسوکارەکەى کۆکردوەتەوە” . ئاماژەیان بەوەشکرد، دواتر کوڕەکە چووەتە دەرەوە و چەکێکى بەدەستەوە بووە، دەستڕێژى لە دایک و باوک و هەر سێ براکەى کردووە، دەستبەجێ دایکى و هەر سێ براکەى گیانیان لەدەستداوە و باوکیشى برینداربووە. . ئەو سێ برایەى لەو رووداوەدا کوژران هەرسێکیان ژیانى هاوسەرگیریان پێکهێناوە و یەکێکیان خاوەنى سێ منداڵە. . بەوتەى کەسە نزیکەکانى ئەو خێزانە، خوشکێک و براژنێکى ئەو کوڕەش لەماڵەکە بوون، خوشکەکەى پێی وتووە کە ئەویش بکوژێت، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە. . بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی مامۆستایان لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و بکوژەکەش هیچ نەخۆشییەکی دەرونی نەبووە، دەشڵێت، بە خوشکێکی وتووە، ئەو ناکوژێت تاوەکو بە خەفەتەوە بمرێت. ..  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانمان ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی کە کوڕێک دایکی و سێ برای خۆی کوشت و باوکیشی بریندار کرد، کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، بەڵام هێشتا بە وردی هۆکارەکەی نازانین". . وتیشی، ڵێکۆڵینەوەکانیان دەریخستووە بکوژەکە هیچ کێشەیەکی دەروونی نییە و بە وتەی خوشکێکی کە لەکاتی ڕووداوەکەدا لەوێ بووە، بکوژەکە بە خوشکەکەی وتووە: "تۆ ناکوژم، بۆ ئەوەی بەخەفەتەوە بمریت".