گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری تەندروستی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەى ژمارەى مردنی بەهۆی کۆرۆناوە ئاشکراکرد

2020.03.24 - 20:47
وەزیری تەندروستی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەى ژمارەى مردنی بەهۆی کۆرۆناوە ئاشکراکرد
ناس کورد- جەعفەر عەلاوى، وەزيرى تەندروستى و ژينگەى عێراق ئاشكرايكرد، پابەندبوون بە ڕێنمايەكان و قەدەغەى هاتووچۆى هاوڵاتيانى پيادە و ئۆتۆمبێل بەرەو باشتر دەچێت، جەختیکردەوە لەوەى كە زۆرينەى ئەو توشبوانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا كە تۆمار كراون لە ناوچە شەعبى و هەڕەمەكيەكان و چواردەورى شارەكانن. . وەزارەتى تەندروستى و ژينگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، ئەمڕۆ عەلاوى سەرۆكايەتى كۆبونەوەيەكى كردوە لەگەڵ لايەنە تايبەتمەندەكان بۆ گفتوگۆكردن لە سەر رێوشوێنەكانى خۆپاراستن و چارەسەرەكان بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا، لە كۆبونەوەكەدا باس لە ڕێوشوێنەكانى قەدەغەى هاتوچۆ لە شارى بەغدا و پارێزگاكانى تر كراوە. . ڕونيشكراوەتەوە، بەپێى ئەو ڕاپۆرتانەى پێشكەش كراون پابەندبونى هاوڵاتيان بە ڕێوشوێنەكانەوە زياتر بووە لە زۆربەى ناوچەكاندا بەتايبەتى هاتوچۆى پيادە و ئۆتۆمبێل، تەئكيديش لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە زۆرينەى كەيسەكانى توشبوانى كۆرۆنا لە ناوچە شەعبيەكان و ناوچە هەڕەمەكيەكان و چواردەورى شارەكان تۆمار كراون، بۆيە پێويستە هاوڵايانى ئەو ناوچانە هاريكار بن و زياتر پابەند بن بە ڕێنماييە تەندروستيەكان. وەزيرى تەندروستى و ژينگە ئاماژەى بەوەداوە، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ پێشكەشكردنى هاوكاری و مادە خۆراكيەكان و هاوكاريە مرۆييەكان بەو خێزانانەى كە هەژارن و داهاتيان لەسەر كارى ڕۆژانەيە، داواش دەكات كە ئەو هەوڵانە لەلايەن دامەزراوە فەرميەكان و كەرتى تايبەت و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنيەوە زياتر بكرێن. . جەعفەر عەلاوى ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، زۆربونى ژمارەى مردوان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە عێراق بەهۆى ئەوەوەيە كە ئەوانەى توشبون لە قۆناغە درەنگەكانى نەخۆشيەكە سەردانى دامەزراوە پزيشكيەكان دەكەن، داواش دەكات كە لەگەڵ هەستكردن بە نيشانەكانى نەخۆشيەكە هاوڵاتيان سەردان بكەن ياخود پەيوەندى بەو ژمارەيەوە بكەن كە دانراوە بۆ ڕاوێژكارى بێبەرامبەر. . تەئكيديشى كردوەتەوە، ڕێوشوێنى جياكەرەوەى تەندروستى و كەرنتينە بۆ ئەوانەى پەيوەندى ڕاستەوخۆيان لەگەڵ نەخۆش هەبوە لەپێناو پاراستنى كۆمەڵگە و ڕێگەگرتنە لە بڵاوبونەوەى پەتاكە، بۆيە تكا لە هاوڵاتيان دەكەن كە هاريكارى دامەزراوە تەندروستيەكان بكەن كە ئەوەش خزمەتكردنە بە بەرژەوەندى گشتى. . وەزارەتى تەندروستى سوپاسى مەرجەعەكان، ئەوقاف، سەركردە كۆمەڵايەتيەكان، عەشايەرەكان، ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى، دامەزراوەكان، كەرتى تندروستى تايبەت، سەنديكان و سەرجەم لايەن و كەسايەتيەكان كردوە كە هاوكار بون لە كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا و هيواخوازيشە هاوكاريەكان بەردەوام بن لەو پێناوە.