گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرەوی لەسەر بابەتەکە کردووە و دڵنیایە کە دەیباتەوە

کتێبێکی ساڵی 2003 پێشبینی مردنی یەک ملیۆن کەسی بە ڤایرۆس کردووە لە ساڵی 2020دا

2020.03.24 - 17:28
کتێبێکی ساڵی 2003 پێشبینی مردنی یەک ملیۆن کەسی بە ڤایرۆس کردووە لە ساڵی 2020دا
ناس کورد- بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، هاتوچۆی لە جیهان بڕیوە و مەترسییەکی زۆری لەناو خەڵکدا چاندووە. . بەپێی دواین ئامار، لە یەکەم ڕۆژی دەرکەوتنییەوە لە سەرەتای مانگی کانونی یەکەمی 2019 لە شاری ووهانی چین تا ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی ئازاری 2020، 392 هەزار کەس لە 169 وڵاتی جیهاندا توشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 17 هەزار کەسیشی کوشتووە. . قسەى زۆر لەبارەى دروستبوون و سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە کراوە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێکی فەرمی باسی لە شێوازی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەى نەکردووە، هەرچەندە بەرپرسانی چین و ئەمریکا لێدوانی جیاواز لەسەر شوێنی و کاتی سەرهەڵدانی دەکەن. . زیاتر بخوێنە: بەرپرسانی چین باس لە "پیلانگێڕییەک" دەکەن کە سوپای ئەمریکا کۆرۆنای بڵاوکردبێتەوە . لەگەل داگیرکردنی هەموو بوارێکی ژیان و نزیکبوونەوەى لە وەستان، خەڵکی دەگەڕێنەوە بۆ پێشبینی و بابەتە زانستییەکان کە پێشتردا نوسراون، بۆیە ناوی کتێبی نوسەر و زانایەکی بەریتانی کە ساڵی 2003 نوسیویەتی هاتووەتەبەر باس. . مارتن ڕیس، زانای بەناوبانگی بەریتانیا ساڵی 1942 لەدایکبووە و هێشتا لە ژیاندا ماوە، ناوبراو چەندین کتێبی لەبواری زانست و تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی مرۆڤایەتی نوسیوە. . لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا بە ناوی (Our Final Hour – دواین کاتژمێرمان) کە ساڵی 2003 لە بەریتانیا چاپ کرا چەند پێشبینییەک دەکات، ناونیشانی درێژی کتێبەکە بریتییە لە (دواین کاتژمێرمان، هۆشداریی زانایەک کە چۆن تیرۆر، هەڵە و کارەساتە ژینگەییەکان هەڕەشە لە داهاتووی مرۆڤ دەکەن لەم سەدەیەدا و دواتریش" باس لە چەند پێش . ناوەڕۆکی کتێبەکە باس لەوە دەکات کە چۆن زەوی و مرۆڤ لەژێر هەرەشەی تەکنەلۆژیادان لە سەدەى 21دا، مارتن ڕیس باس لە چەند مەترسییەکە دەکات کە مرۆڤایەتی توشیان دەبێت. . لەلاپەڕ 74 کتێبەکەدا، پێشبینی دەکات کە تاوەکو ساڵی 2020، تیرۆری بایەلۆژی (شەڕی بایەلۆژی) نزیکەى یەک ملیۆن کەس لە جیهاندا بکوژێت." "من لەسەر هەزار دۆلار گرەو دەکەم، تاوەکو ساڵی 2020 نمونەیەک لە تیرۆری بایەلۆژی یەک ملیۆن کەسی کوشتووە." دوای ئەوە نوسەر دەڵێت، ”هیوادارم ئەو گرەوە بدۆڕێنم بەڵام بە ڕاستگۆییەوە دەیڵێم چاوەڕێ ناكەم بدۆڕێم." . لێرەوە کتێبەکە دابگرە . https://www.youtube.com/watch?v=JPMoV7J67ro هاوکات نوسەر و لێکۆڵەری عەرەب و لوبنانی هیشام تاڵب لە کتێبەکەیدا بەناوی (بناء الكون ومصير الأنسان) کە چاپی یەکەمی لە ساڵی 2006 لە بەیروت دەرچووە، باس لە تیرۆری بایەلۆجی و ڤایرۆسەکان دەکات پێشبینی نوسەرە بەریتانییەکەى نوسیوەتەوە و دەڵێت، تیرۆری بایەلۆژی و دەستێوەردانی زاناکان گۆڕینی جیناتی ڤایرۆسەکان و کۆپیکردنەوەی مرۆڤ و گیانلەبەران جێگەی گومانە وەک مارتن ڕیس لە کتێبەکەیدا باسی دەکات.