گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندی نێوان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاتنی وەرزی گەرما ئاشکرادەکات

2020.03.24 - 17:06
توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندی نێوان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاتنی وەرزی گەرما ئاشکرادەکات
 ناس کورد- توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرایکرد، کەشوهەوا ڕۆڵێکی باڵای هەیە لەسەر تەشەنەسەندن وبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەگەری هەیە لە کەشوهەوای گەرمدا توانای ڤایرۆسەکە لە بڵاوبوونەوە و گواستنەوە لاوازبێت. ، بەگوێرەی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی، لە ئاکامی توێژینەوەیەکی زانستی کە لەلایەن کۆمەڵێک زانای پەیمانگای "ماساچوستس"ی ئەمریکی بۆ تەکنەلۆژیا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە: "ئەو کۆمەڵگە مرۆڤایەتییانەی کە لە کەشوهەوایەکی گەرمدا دەژین دەرفەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا کەمە، بەراورد بۆ کۆمەڵگایانەی کە لە کەشوهەوایەکی وشک و سارد دا دەژین". ، ئاماژە بەوەکراوە: "دەرکەوتووە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی فراوانترو خێرا لەو ناوچانە بڵاوبووەتەوە کە پلەکانی گەرما تێدا لە نێوان 3 بۆ 17 پلەی سەدی بووە". ، توێژینەوەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو: "هەرچەندە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتانەش کە کەشوهەوایان کەمەرییە و پلەکانی گەرماش تێدا لە سەرووی 18 پلەی سەدیەوەیە بڵاوبووەتەوە، بەڵام دەرکەوتووە ڕێژەی توشبوون لەو وڵاتانە کەمترە بووە بە 6%دا بەراورد بەو وڵاتانەی کە کەشوهەوایان ساردو وشکە بووە". ، قاسم بوخاری، یەکێکە لە ئەندامانی توێژینەوە ئەمریکییەکە لەوباریەوە بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندوە: "کەشوهەوای ساردی وڵاتانی ئەوروپا کاریگەربووە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی چڕ سەرباری بوونی کەرتی تەندروستی تۆکمە لەو وڵاتانە". ، بوخاری ئاماژەی بەوەشکردوە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا لە ویلایەتێکەوە بۆولایەتێکی دیکە ڕێژەکەی جیاوازبووە، ئەوەش بەهۆی کەشوهەوای جیاوازی ولایەتەکانەوە، بۆنمونە لە ویلایەتەکانی باشوری ئەمریکا کە پلەکانی گەرما تیدا بەرزە وەک، ئەریزۆنا، فلۆریدا و تکساس ڤایرۆسەکە  کەمتر تەشەنەی سەندوە بەراورد بەو ویلایەتانەی کە کەشوهەوایەکی ساردیان هەیە وەک، واشنتن، نیویۆرک و کۆڵەرادۆ. ،  ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە: " دەبێت حکومەتەکان بەردەوام بن لە پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نابێت زۆر دڵنیابین لەوەی کە ڤایرۆسەکە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا لاواز دەبێت، چونکە هەرچەندە لاوازیش بێت هەر توانای گواستنەوەی دەمێنێت". ، هاوکات، دیپۆرابێرکس کە زانایەکی دیکەی بەشداربووی توێژینەوە زانستییەکەی پەیمانگا ئەمریکییەکەیە، دەڵێت: " ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمان شێوەی ڤایرۆسەکانی دیکەی ئینفلەوەنزای وەرزی هەیە، لە وەرزی گەرمادا ئەگەری زۆرە لاوازبێت، بۆیە لە نیوەی باکوری ڕووی زەوی و لەگەڵ هاتنی مانگی نیساندا و بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پێشبینی دەکرێت ڤایرۆسەکە  توانای گواستنەوەی لاوازدەبێت، بەڵام هەردەمێنێت".   هەروەها توێژینەوەیەکی دیکەی زانستی کە لەلایەن زانایانی، ئیسپانیا و وڵاتی  فنلەنداوە ئەنجامدراوە جەختلەوەکراوەتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ناوچانەی کە کەشوهەوایەکی وشک و ساردیان هەیە و پلەکانی گەرماش تێیدا لە نێوان 2 پلەی ژێر سفر و 10 پلەی سەدییەوەیە  بەخێرایی بڵاودەبێتەوە. ،  لای خۆشیەوە، یاریدەدەری ڕێکخراوی تەندروستی وڵاتانی کیشوەری ئەمریکا دەڵێت: " پێویستمان بە چوارهەفتەیە تا دڵنیابین لە ڕادەی کاریگەری کەش لەسەر شێوازوبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە  پێدەچێت هەندێ ڤایرۆس بە پێچەوانەی سروشتی ڤایرۆسەکانی دیکەوە هەڵسکەوت بکات، بۆ نمونە ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان زیاتر لە وەرزی گەرمادا بڵاودەبێتەوە".