گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێکی هاوکاری و هاوسۆزی لەبارەی کۆرۆناوە لە ئیتاڵیاوە بۆ پارێزگای سلێمانی

2020.03.24 - 16:49
پەیامێکی هاوکاری و هاوسۆزی لەبارەی کۆرۆناوە لە ئیتاڵیاوە بۆ پارێزگای سلێمانی
ئەنجومەنی شارەوانییەکانی ئیتاڵیا پەیامێکی ئاڕاستەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کرد و ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونەکانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تایبەتی پارێزگای سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: " لە پەیامێکدا بۆ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ئەنجومەنی شارەوانیەکانی ئیتاڵیا هاوسۆزی خۆیانی بۆ پارێزگای سلێمانی دەربڕیوە". ، ئەوەش هاتوە: " ئەنجومەنی شارەوانیەکانی ئیتاڵیا ئامادەیی ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون و هاوکاریی لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ شاری سلێمانی دەربڕیوە". ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هاوسۆزی و دەستپێشخەرییەکەیانی کردووە و هیوای زوو کۆتایی هاتنی ئەم پەتا نێودەوڵەتییەی بۆ خواستوون. ، ئەمە لەکاتێکدایە ، لەئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار لە ئیتاڵیا بڵاوبووەتەوە و تائێستا نزیکەی 64 هەزار کەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش گیانیانلەدەستداوە. ، هەرچی هەرێمی کوردستانە تائێستا ژمارەکان کەمن و 91 حاڵەتی ڤایرۆسەکە هەیە و دوو توشبووش گیانیانلەدەستداوە.