گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکێکى پێشوو کە هەڵگرى خەڵاتى نۆبڵە توشى کۆرۆنا بوو

2020.03.24 - 14:53
سەرۆکێکى پێشوو کە هەڵگرى خەڵاتى نۆبڵە توشى کۆرۆنا بوو
ناس کورد-   نوسینگەى سەرۆکى فنلەندا ڕایگەیاند، مارتى ئهستیارى سەرۆکى پێشووى ئەو وڵاتە کە ساڵى ٢٠٠٨ خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى پێدرا، توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە. . نوسینگەکە ئەمڕۆ (سێشەممە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئێوارەى دوێنێ توشبوونى ئهستیارى بەو ڤایرۆسە پشتڕاستکراوەتەوە و بارودۆخى تەندروستى باشە. . مارتى ئهستیارى تەمەن ٨٢ ساڵ، لە ساڵانى ١٩٩٤ بۆ ٢٠٠٠ سەرۆکى فنلەندا  بوو، خەڵاتى نۆبڵى پێدراوە بەهۆى رۆڵى وەکو نێوەندگیر بۆ ماوەیەکى درێژ لە پێناو بەدیهێنانى ئاشتیدا. . لە فنلەندا تا ئێستا ٧٠٠ حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و یەکێکیان گیانى لەدەستداوە. .