گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هونەرمەندێکی بەناوبانگی جیهانی بە هۆی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

2020.03.24 - 13:29
هونەرمەندێکی بەناوبانگی جیهانی بە هۆی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا
ناس کورد- بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، میوزیکژەنێکی بە ناوبانگی جیهان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی فەرەنسا گیانیلەدەستدا. . بەگوێرەی هەواڵێکی"ئاژانسی فرانس پرێس"ی فەرەنسی، ئەمڕۆ(سێشەممە) مانۆ دیبانگۆ، میوزیکژەنی بەناوبانگی ئامێری ساکسیفۆن بەڕەگەز کامیرۆنی بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پاریس گیانیلەدەستدا. . تێری دۆرۆبێر، بەڕێوەبەری کارەکانی دیبانگۆ، بەئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند:"  ئەمڕۆ (سێشەممە، 24ى ئاداری 2020) مانۆ دیبانگۆ، ئەفسانەی ژەنینی ئامێری ساکسیفۆن لە تەمەنی 86 ساڵیدا و بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پاریس گیانیلەدەستدا". . بەگوێرەی فرانس پرێس، دیبانگۆ، یەکەم هونەرمەندی ناسراوە کە تائێستا بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانلەدەستبدات. . لە هەژماره فەرمییەکانی دیبانگۆدا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ڕێوڕەسمی ناشتنی دیبانگۆ تەنها لە چوارچێوەی خێزانەکەیدا بەڕێوەدەچێت ولە دەرفەتێکی تردا دوای کۆتایی قەیرانی کۆرۆنا مەراسیمێکی شایستەی بۆ ئەنجامدەرێت. . دیبانگۆ، لە ساڵی 1972 بە ناوبانگترین ئاوازەکانی داناوە لە جیهانی مۆسیقادا بە ناوی"سۆڵ ماکۆسا"، هەروەها دیبانگۆ، مایکڵ جاکسۆن، گۆرانیبێژی بە ناوبانگی ئەمریکا و جیهانی تۆمەتبارکردوە بە دزینی یەکێک لەگۆرانییەکانی، بەڵام دوای ڕێککەوتنێکی دارایی لە نێوانیاندا کۆتایی بە کێشەکە هات.. .