گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارى دەدرێت لە تەشەنەسەندنى خێراى کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان

2020.03.24 - 13:17
هۆشدارى دەدرێت لە تەشەنەسەندنى خێراى کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان
ناس کورد   سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان (سنە) هۆشداریدەدات لە بەرزبوونەوەى خێراى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ناوچە کوردییەکان و دەڵێت بەرزبوونەوەی ئامارەکە گەیشتن بە سنووری هۆشدارییە. . بەپێی ئاژانسی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی، سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان (سنە) ڕایگەیاندووە "بۆ کۆنترۆڵی نەخۆشییەکە ئەبێت ڕۆژانە ڕێژەی بەرزبوونەوەی سەدا ١٠ کەمتر بێت، ئەگەر ئەو ڕەوتی بەرزبوونەوە درێژەی هەبێت، ئەو بابەتە بەدینایەت". . وتیشى "دەبێت هەموو چینەکانی کۆمەڵگا هاوکاری بکەن تا ئەو نەخۆشییە کۆنترۆڵ بکرێت". . دکتۆر فەرزین باسى لەوەشکرد، لەماوەى ٢٤ کاتژمێردا ٢٧ کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون، بەوەش کۆى گشتى بۆ ٢٦٥ کەس بەرزبووەتەوە. هەروەها ٢٩ کەس مردوون. .