گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین هەڵگرتنى بەربەستى هاتووچۆى لە هەرێمى هۆبى راگەیاند 

2020.03.24 - 10:34
چین هەڵگرتنى بەربەستى هاتووچۆى لە هەرێمى هۆبى راگەیاند 
ناس کورد-   وڵاتى چین رایگەیاند " لە سبەینێوە (چوارشەممە)ەوە سەرجەمى بەربەستى هاتن و چوون بۆ هەرێمى هوبى هەڵدەگرێت، ئەو هەرێمەى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە زیانێکى زۆرى بەرکەوت ". . لیژنەى تەندروستى هەرێمى هوبى رایگەیاند "سەرجەمى ئەو بەربەستانەى هاتن و چوون بۆ هەرێمى هۆبى کە دەکەوێتە ناوەندى وڵاتى چین لادەبرێن و بڕیارەکە هەڵگرتنى هاتووچۆى شارى وهان پایتەختى هەرێمەکە ناگرێتەوە کە بە سەرچاوە و چاوگى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دادەنرێت لەماوەى دوو مانگ و نیوى سەپاندنى قەدەغەى هاتووچۆ تیایدا . . وڵاتى چین لەگەڵ دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ یەکەمجار لە کۆتاییەکانى ساڵى پار، بڕیارى قەدەغەکردنى هاتووچۆى لەو هەرێمە راگەیاند. . هاوکات ئەمڕۆ (سێشەممە) لەوڵاتى چین لەدواى تێپەڕبوونى 5 ڕۆژ بەسەر تۆمارنەکردنى هیچ توشبوویەکى نوێ، 78 توشبى نوێ و گیانلەدەستدانى 7 توشبوو لەو وڵاتە تۆمارکرا. .