گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەیەک: هێزەکانى ئەمریکا لەبنکەى سەربازى حەبانییە پاشەکشەیان نەکردووە

2020.03.24 - 08:48
سەرچاوەیەک: هێزەکانى ئەمریکا لەبنکەى سەربازى حەبانییە پاشەکشەیان نەکردووە
ناس کورد- سەرچاوەیەکى سەربازى لە پارێزگاى ئەنبار رایگەیاند "هیچ جۆرە پاشەکشەیەکى هێزەکانى ئەمریکا لە بنکەى سەربازى حەبانییە لەپارێزگاکە لە ئارادا نییە و ئەو هەواڵانەى لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە". . سەرچاوە سەربازییەکەى پارێزگاى ئەنبار بە میدیاکانى عێراقى وتووە "ئەو هەواڵانەى کە بەشێک لە میدیاکان لەبارەى پاشەکشەى هێزەکانى ئەمریکا لە بنکەى سەربازى حەبانییە (30 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتى رومادى) بڵاویان کردۆتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە". . سەرچاوەکە داواى لە میدیاکان کرد بەر لە گواستنەوەى هەواڵ بەدواداچوون بکەن و لە ڕاستى و دروستى هەواڵەکە دڵنیاببنەوە ئینجا بڵاوى بکەنەوە. .