گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایان هۆشدارى لە سکپڕى لە زەمەنى کۆرۆنا دەدەن

2020.03.24 - 08:36
زانایان هۆشدارى لە سکپڕى لە زەمەنى کۆرۆنا دەدەن
ناس کورد- بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆتە جێى مەترسى لەسەر کایەکانى ژیان و بوارى مرۆیى، لەنوێترین لێکەوتەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەدا زانایان لە سکپڕى لە زەمەنى کۆرۆنادا هۆشدارى دەدەنە هاووڵاتیان. . لەگەڵ ئەوەى مەترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ سەر ئافرەتى دووگیان و منداڵى تازە لەدایکبوو هێشتا نەسەلمێنراوە بەڵام چەند هۆکارێک لەئارادان کە واى لە زانایانى بوارى تەندروستى کردووە هۆشدارى بدەنە ژنان لەپڕۆسەى سکپڕبوون لەنێو ئەم قەیرانەدا. . هۆکارى یەکەم کە زانایان جەختى لەسەر دەکەنەوە پەیوەستە بە دابەزینى ئاستى چاودێرى تەندروستى بەشێوەیەکى گشتى لەسەرتاسەرى جیهاندا، ئەمەش بەهۆى سەرقاڵبوونى نەخۆشخانە و کادرەکانى کەرتى تەندروستى بە مامەڵەکردن لەگەڵ توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کە ڕۆژ لە دواى ڕۆژ بەشێوەیەکى ترسناک رێژەکە لەبەرزبوونەوەدایە. . هۆکارى دووەمیش بەلاى زانایانەوە خۆى لە نەبوون و کەمى زانیارى تەواوەتى دەبینێتەوە لەبارەى کاریگەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر کۆرپەلە و زیانەکانى لەسەر منداڵى تازە لەدایکبوو. .