گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی: نۆ توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکران

2020.03.23 - 23:01
وەزارەتی تەندروستی: نۆ توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکران
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، نۆ کەسی دیکە لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون کە هەشتیان لە سلێمانییە و یەکیکیان لە هەولێرە. ، سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش. ، لە ڕاگەیەندرواێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٦٧١) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٧٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٨٧) لە هەولێر، (٣٣٩) لە سلێمانی، (٢٩٨) لە دهۆك، (٣٨) لە هەلەبجە، (٣٢) لە گەرمیان، (٥٤) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە کۆیە وە (٣٠٩٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٧٨) هاوڵاتی. ، ئاماژەی بەوەشکردووە،  لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٣٢٧) پشکنین وەرگیڕا، کە (٢٠٣) لە شاری هەولێر و (٩٦) لە شاری سلێمانی و (٢٨) شاری دهۆك. ، دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:- ،
  • پارێزگای هەولێر لە کۆی (٢٠٣) پشکنین (٧٢) نیگەتیڤ بوو وە (١٣١) پشکنین ماوە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دەردەچێت.
،
  • سنووری پارێزگای سلێمانی (٨) پۆزەتیڤ ، کە(٥) پیاو و (٣) ئافرەت، لە نێویاندا پیاوێك بەهۆی نەخۆشیەکی کوشندەی درێژخایەن دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.
،
  • پارێزگای دهۆك (١) ئافرەت پۆزەتیڤ.
، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٨٥) تووشبووە،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٢٢) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. ، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان، تکای کردووە هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە