گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم توشبووی کۆرۆنا لە دەربەندیخان چۆن لە دەرەوەی وڵات گەڕایەوە و کەرەنتینە نەکرا؟

2020.03.23 - 22:07
یەکەم توشبووی کۆرۆنا لە دەربەندیخان چۆن لە دەرەوەی وڵات گەڕایەوە و کەرەنتینە نەکرا؟
ناس کورد- شەهرام عەزیز ڕاگەیاندنی توشبوونی هاووڵاتییەکی قەزای دەربەندیخان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە ئەو هاووڵاتییە بە "واستە" لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەربازی بووە و نەچووەتە کەرەنتینە. ، لەدوای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا و هەرێمی کوردستانیش، وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی دەرکرد تایبەت بەوەی کە هەرکەسێک لە دەرەوەی وڵات بگەڕێتەوە پێویستە ڕاستەخۆ بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتینە بکرێت و تێکەڵ بە هیچ کەس نەبێت، هاووڵاتیانیش دەپرسن، ئەو هاووڵاتییەی قەزای دەربەندیخان بۆچی کەرەنتینە نەکراوە؟. ، لەوبارەیەوە تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو هاووڵاتییە لە بەرواری 6ی ئاداری 2020، لە سویدەوە گەڕاوەتەوە و ئەوکات لە فڕۆکەخانە بەهەموو فلتەرێکدا تێپەڕبووە و پشکنینی بۆ کراوە و هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەی لەسەر دەرنەکەوتووە، بۆیە ڕێگەی پێدراوە بڕوات". ، وتیشی: "ئەوکات کە ئەو هاووڵاتییە گەڕاوەتەوە لە فڕۆکەخانەکان پشکنین دەکرا، هەرکەس گومانلێکراو بوایە ئەوکات دەنێردرا بۆ کەرەنتینە، نەک هەموو کەسێک، جگە لە ئیتاڵیا و ئێران و چین نەبێت کە سەرجەمیان دەنێردرانە کەرەنتینە، دواتر لە بەرواری 13ی ئادار ئەو بڕیارە دەرچوو کە هەرکەسێک لە هەر وڵاتێک بگەڕێتەوە دەبێت کەرەنتینە بکرێت". ، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: "تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە جێگای گومان دروستکردن و هاووڵاتییانیش بەبێ سەرچاوە و بەبێ گەڕان بۆ ڕاستییەکان باوەڕ بە هەموو شتێک دەکەن، ئێمە چۆن لەبەر هاووڵاتییەک شارێک دەخەینە مەترسییەوە". ، ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی توشبوونی ئەو کەسە بە ڤایرۆسەکە و ئەوەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ئەو کەسە بە "واستە" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەربازی بووە و نەچووەتە کەرەنتینە.