گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەکى سەرسوڕهێنەرى ئەو کەسانەى لەسەرتاسەرى جیهان لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردووە

2020.03.23 - 17:53
ژمارەیەکى سەرسوڕهێنەرى ئەو کەسانەى لەسەرتاسەرى جیهان لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردووە
ناس کورد- ئاژانسێکی جیهانی بڵاویکردەوە، 50 وڵاتی جیهان داوایان لە هاوڵاتیانیان کردوە کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی ملێاریەک کەس، لە ماڵەکانیان بمێننەوە، لانی کەمیش 34 وڵات کە ژمارەی دانیشتوانەکانیان دەگاتە زیاتر لە 600 ملیۆن کەس بەزۆرە ملێ هاوڵاتییەکانیان لە ماڵەوە کەرەنتینە کردوە. . بەگوێرەی ئاژانسی"فرانس پریس"ی فەرەنسی، 50 وڵاتی جیهان داوایان لە هاوڵاتیانیان کردوە کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی ملیارێک هاووڵاتى لە ماڵەکانیان بمێننەوە، لانی کەمیش 34 وڵات کە ژمارەی دانیشتوانەکانیان دەگاتە زیاترلە 600 ملیۆن کەس  بەزۆرە ملێ هاوڵاتییەکانیان لە ماڵەوە کەرەنتینە کردوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، هەریەک لە ئێران، ئەڵمانیا و بەریتانیا کە کە کۆی گشتی ژمارەی دانیشتوانەکانیان دەکاتە زیاتر 228 ملیۆن کەس ڕێکاری تووندیان بۆ سنوردارکردنی هاتوچۆی هاوڵاتییەکانیان نەگرتووەتە بەر، بەڵام هۆشداری ئەوەیان داوە باشتروایە لەماڵەکانیان بمێننەوە هاتوچۆکانیان کەمبکەنەوە. . بەگوێرەی ئاژانسەکە، پاش هەڵکشانی ژمارەی توشبوان بەکۆرۆنا لە بەریتانیا لە ئیستادا ئەو وڵاتە بیرلەوە دەکاتەوە ڕێکارەکانی بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا تووندتربکاتەوە. . ئەوەشخراوەتە ڕوو، 10 وڵات کە کۆی گشتی دانیشتوانەکانیان،117 ملیۆن کەسە ، قەدەغەی هاتوچۆیان پەیڕوکردوە، کە وڵاتانی بۆرکینا فاسۆ، سعودیە، فلپین، چیلی، مۆریتانیا و سربیا دەگرێتە خۆی، و27 شاری گەورەش لە جیهاندا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 10 ملیۆن کەسە جیاکەرەوەی تەندروستی زۆرە ملێیان پەیڕەوکردوە وەک بولگاریا، نورسولتان ، ئەڵماتی لە کازاغستان و باکۆ لە ئەزبایجان. .