گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

  با هەمان چارەنووسی ساڵی 1918-تان نەبێت

دواهەمین ڕزگاربووى ئەنفلۆنزاى ئیسپانى لەبارەى کۆرۆناوە هۆشدارى دەدات

2020.03.23 - 17:37
دواهەمین ڕزگاربووى ئەنفلۆنزاى ئیسپانى لەبارەى کۆرۆناوە هۆشدارى دەدات
ناس کورد- بەساڵاچویەکی ئیسپانی کە بەدواین ڕزگاربووی نەخۆشی ئینفلەوەنزای ئیسپانی هەژماردەکرێت کە لە سەدەی ڕابردوودا دوچاری دونیا بووەتەوە، هۆشداریدەدات لەوەی کە چارەنووسی جیهان هەمان چارەنوسی ساڵی 1918دەبێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای ناسراو بە کۆڤید 19، ئەگەر خەڵک فریای خۆی نەکەوێت. . خۆسێ بینیا، بەساڵاچویەکی ئیسپانییە ودانیشتوی شاری" لۆرکا"یە لە باکوری ئەو وڵاتە لە ئێستاشدا تەمەنی( 105) ساڵە، چیرۆکی خۆی لەگەڵ نەخۆشی ئینفلەوەنزای ئیسپانی بۆ ڕۆژنامەی" مۆندۆ"ی ئیسپانی دەگێرێتەوە کە ساڵی 1918 جیهان و وڵاتەکەی گیرۆدە کردوە ودەڵێت:" ئەوکاتەی تووشی نەخۆشی ئینفلەوەنزای ئیسپانی بووم تەمەنم 4 ساڵ بوو، کاتێک بەیانییەکیان لەخەوهەستام  لەرزو تایەکی زۆرم هەبوو نەمتوانی لەسەرپێکانم بڕۆم بۆیە ناچاربووم لەسەر دەست و پێ خۆم بخشێنم". . بینیا، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو نەخۆشییە بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی خەڵکانێکی زۆرو دەشڵێت:"، ئەو ئینفلەوەنزایە لە وەرزی پایزی ساڵی 1918دا سەریهەڵدا تەنها هەر من لە نێو حەوت برای دیکەمدا توشی نەخۆشییەکە بووم". . ئەو بەساڵاچووە ئیسپانییە، دەیگێڕێتەوە ودەڵێت:" حەزناکەم ئەو تاقیکردنەوەیەی کە لە ڕابردودا دووچاری بوم جارێکی دیکە توشی خەڵک بێتەوە، لەماوەیەکی کورتدا سێ لەسەریەکی شارەکەم بەو ڤایرۆسە گیانیانلەدەستدا، خەڵکیش فریای ئەو نەدەکەوت تەرمی مردووەکان ببەن بۆ گۆڕستانەکان". دەشڵێت:"دوای ئەوەی ماوەیەک چەند گیراوەیەکی سروشتیم بەکارهێنا کە پێکهاتەکەی لە گیای دەشتی و دەریایی دروستکرابوو چاکبوومەوە". . لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی وڵاتە ئەوروپییەکانی دیکە تەنگی بە وڵاتی ئیسپانیا هەڵچنیوە وژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسەکە 30 هەزارکەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لەهەزار و 800 کەسیش گیانیانلەدەستداوە. . نەخۆشی ئینفلەوەنزای ئیسپانی لە ساڵی 1918 ولە کۆتاییەکانی جەنگی جیهانی یەکەمدا ئیسپانیا وچەندین وڵاتی دیکەی ئەوروپای گیرۆدە کرد و بەگوێرەی زانیارییە مێژوییەکان ئەو نەخۆشییە بووەتە هۆکاری گیانلەدەستدانی نزیکەی 50 ملیۆن کەس کە ئەو کات دەیکردە یەک لەسەرسێی کۆی گشتی دانیشتوانی سەر زەوی. .