گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا بژاردەى ئەمریکییەکان بوو؟

عەدنان زورفى بێدەنگى شکاند ..باسى ناکۆکى ناو ماڵى شیعەکان دەکات

2020.03.23 - 17:05
عەدنان زورفى بێدەنگى شکاند ..باسى ناکۆکى ناو ماڵى شیعەکان دەکات
  ناس کورد- عەدنان زورفى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەتى عێراق لەبارەى دواین گۆڕانکارییەکانى دواى ڕاسپاردنى و بارودۆخى عێراق و ناکۆکى ناو ماڵى شیعەوە بێدەنگى شکاند. . زورفى ڕەتیدەکاتەوە ڕاسپاردنى لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارەوە ئامانج لێی شکاندنى ئیرادەى کەس بوبێت، ئەوەش لە وەڵامى ئەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى ئەو و سەرۆککۆمار  دەکرێن لەبارەى میکانیزمى ڕاسپاردنى بەبێ بوونى تەوافوقى شیعى - شیعى. . زورفى لەدیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان لە شوێنى مانەوەى خۆى باسى لەوەکردووە، شێوازى راسپاردنى سروشتى بووە لەبەرئەوەى یەکێک بووە لە کاندیدەکان و مۆڵەتى دەستورى بۆ دیاریکردنى کاندیدێک کۆتایی هاتبوو، بەهیچ شێوەیەک لەرێگەى هیچ سەفقەیەکەوە لەگەڵ بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە کاندید نەکراوە. . بەگوێرەى ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت، زورفى لەوەڵامى ئەوەى کە گوایە ئەو بژاردەى ئەمریکییەکان بووە جەختیکردووەتەوە "من بژاردەیەکى عێراقیم، بەهۆى زیندانیکردنمەوە لەسەردەمى ڕژێمى پێشوو، ناچاربووم ماوەیەک بچمە ئەمریکا و وڵاتانى دیکە". . ئەوەشى خستووەتەڕوو، کە ئەو لەگەڵ پەیوەندى هاوسەنگدایە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانى ناوچەکە، وڵاتى عەرەبی و ئیسلامى، لەگەڵ بوونى پەیوەندى هاوسەنگ لەگەڵ هێزە هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەماى بەرژەوەندى هاوبەش و بەرژەوەندى نیشتیمانى. . لەبارەى بژاردەکانى بۆ پێکهێنانى حکومەت، لەکاتێکدا چەندین قەیران بوونى هەیە، لەناویاندا قەیرانى پەیوەندى لەگەڵ هاوبەشەکانى لە ماڵى شیعى، زورفى دەڵێت راوێژەکانى بۆ پێکهێنانى حکومەت ئێوارەى ڕابردوو دەستپێکردووە "هیوادارم هەمووان بەشداربن لەو حکومەتە کە بۆ ماوەى ساڵێکە، کە تێیدا ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنى پێشوەخت دەکرێت".   بەوتەى زورفى، بڕیارى هەڵبژاردنى پێشوەختە تەنها بریارێکى حکومى نییە، بەڵکو بڕیارێکى سیاسیشە و پەیوەستە بە سروشتى ئامادەکاریی کوتلە و هێزە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى لەو شێوەیە. . لەبارەى بەردەوامى هەڵویستە جیاوازەکان لەناو ماڵى شیعى لەبارەى راسپاردنییەوە، زورفى دەڵێت دەیەوێت تەوافوقى هەموو هێز و پێکهاتەکانى لەسەر بێت، بۆیە دەیەوێت هەموان بەشداربن لە حکومەتدا، ئاشکراشیکرد پەیوەندییەکانى لەگەڵ سەرجەم لایەنە جیاوازەکان بەردەوامە، کە تا ئێستا لەگەڵ کاندیدکردنیدا نین.   لەبارەى بەرنامەى حکومەتەکەى کە دەیخاتە بەردەم هێزە سیاسییەکان، زورفى دەڵێت "بەرنامەکە بۆ روبەڕووبونەوەى ئەو ئاڵنگارییانەیە کە روبەڕووى عێراق بووەتەوە". . رونیشیکردەوە "ئاڵنگارى یەکەم دەرەکییە، کە هەڵوێستى عێراق لەو بارەیەوە نەرێنییە، ئەوەش رەنگە روبەڕووى سزامان بکاتەوە، ئەگەر ئەو خاڵە لەبەرچاو نەگرین".   وتیشى "ئاڵنگارى دووەم ناڕەزاییە جەماوەرییەکانە کە پێویستە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت وەکو ئەرکى لە پێشینەى کارەکانمان، بەتایبەت کە خۆپیشاندانەکان عێراقین". . زورفى دەشڵێت، قەیرانى دارایی کە ئێستا عێراقى تێدایە بەهۆى دابەزینى نرخى نەوتەوە، یەکێک لەو کارە گرنگانەیە کە کارى لەسەر دەکەن. .