گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواجار هەواڵێکى دڵخۆشکەر لە ئیتاڵیاوە گەیشت لەبارەى توشبووانى کۆرۆناوە

2020.03.23 - 16:43
دواجار هەواڵێکى دڵخۆشکەر لە ئیتاڵیاوە گەیشت لەبارەى توشبووانى کۆرۆناوە
ناس كورد-   لەناو هەواڵە ناخۆشەکان کە لە ئیتاڵیاى زیانمەندترین وڵاتى جیهان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەگەن، لەرووى ژمارەى مردووانەوە، دواجار هەواڵێکى خۆش گەیشت. . بەپێی کەناڵى سکاى نیوز، ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمى لومباردیاى باکورى ئیتاڵیا، ئەمڕۆ (دوشەممە) بۆ نیوە کەمبووەتەوە، بۆ یەکەمجار لەدواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە. . هەرێمى لومباردیا زۆرترین ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆناى لەخۆگرتوە لە ئیتاڵیا. . بەرپرسێکى ئیتاڵیا دەڵێت، کۆى ژمارەى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەوە 651 حاڵەت زیادیکردووە لەماوەى یەک رۆژدا و گەیشتوەتە 5476 حاڵەت، بەڵام ئەو ژمارە لە رۆژى (شەممە) کەمترە لە 793حاڵەتى گیان لەدەستدان تۆمارکرابوو. . لاى خۆیەوە، دەستەى پارێزگارى مەدەنى ڕایگەیاند، ژمارەى توشبووانى ئیتاڵیا بە 53578 حاڵەتەوە بۆ 59138 حاڵەت بەرزبوووتەوە، کە کەمترین رێژەى زیادبوونە لەدواى سەرهەڵدانى نەخۆشییەکە لە 21ى مانگى ڕابردووەوە تا ئێستا. . لەناو سەرجەم توشبوواندا،7024 کەس رۆژى یەکشەممە چاکبوونەوە، بەراورد بە 6073 حاڵەت لە رۆژى پێشوودا. . هەروەها 3009 حاڵەت لە ژێر چاودێرى چڕدا هێڵراونەتەوە، بەرانبەر 2857 حاڵەتى رۆژانى پێشوو. .