گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو دەرهێنەرەى دەستدرێژی کردە سەر دەیان ئەستێرەى دیارى سینەمایی لە زیندان توشى کۆرۆنا بوو

2020.03.23 - 15:59
ئەو دەرهێنەرەى دەستدرێژی کردە سەر دەیان ئەستێرەى دیارى سینەمایی لە زیندان توشى کۆرۆنا بوو
ناس کورد- هارفى واینستین، دەرهێنەرى دیارى سینەمایی کە بە تاوانى دەستدرێژیکردنە سەر دەیان ئەستێرەى دیارى سینەمایی لە زینداندایە، توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو. . مایکل باورز، سەرۆکى یەکێتى ئەفسەرانى زیندان و پۆلیس لە نیویۆرک ڕایگەیاند، هارفى واینستینى تەمەن 68 ساڵ، لە زیندانى ویندى کەرەنیتنە کراوە، دواى ئەوەى توشى کۆرۆنا بووە. . وتیشى "سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ئەنجامى پشکنینى هارفى واینستین پۆزەتیف دەرچووە. هەندێک لە فەرمانبەرانیش کەرەنتین کراون". . هارفى واینستین رۆژى چوارشەممە ڕەوانەى زیندانى ویندى کرا کە لەژێر پاسەوانى توندى ئەمنیدایە. . واینستین  سزاى 23 ساڵ زیندانى بەسەردا سەپێنراوە، دواى ئەوەى لە ١١ى ئەم مانگەدا لەلایەن دادگاوە تاوانبار کرا بە دەستدرێژیکردنە سەر چەندین ژنە ئەکتەرى دیارى سینەمایی. . تا ئێستا نزیکەى 90 ژن ئەو دەرهێنەرەیان تۆمەتبارکردووە بەوەى دەستدرێژى کردونەتە سەر، لەناویاندا ئەنجیلنا جولى و سەلما حایک و غوینیس بالتر و ئاشلى جاد. .