گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى؛ جۆرە حەپێک دروستدەکرێت کە بۆ چارەسەرى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت 

2020.03.23 - 14:12
سلێمانى؛ جۆرە حەپێک دروستدەکرێت کە بۆ چارەسەرى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت 
ناس کورد - رۆژیار سیروان   بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى پایۆنێر رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان جۆرە حەپێک دروستدەکات کە دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەرهەمبهێنرێت. . ئەمڕۆ (دووشەممە، 23ى ئادارى 2020) سەعد فایەق، بەڕێوەبەری کۆمپانیای پایۆنێر لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "کۆمپانیاکەمان دروستکردنی جۆرە حەپێکى خستەڕوو کە سوڕی ژیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچالاک دەکات و دەتوانرێت وەک سەرچاوەیەکی باش سودی لێ ببینرێت بۆ چارەسەرکردنی توشبوانی ئەو ڤایرۆسە". .   وتیشی، ئەو دەرمانە بەبێ بەرامبەر دەخرێتە بەردەست هەردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێم و عێراق، لە داهاتوشدا وەك هاوكاری دەدرێت بە وڵاتانی دراوسێ‌". . لبەشێکى ترى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا شوان كەمال، توێژەری بواری بەرهەمهێنانی دەرمان رایگەیاند، ئەو دەرمانە پێشتر لە جیهاندا بۆ چارەسەری مەلاریا بەكارهاتووە، لە ئێستاشدا بۆ چارەسەری كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت و هەرکاتێک کەلوپەلی دروستکردنی ئەو دەرمانە لەرێگای فڕۆکەخانەوە گەیشتە دەستمان راستەوخۆ دەستدەکرێت بەبەرهەمهێنانی ئەو دەرمانە کە لەشێوەی حەپدایە و لە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت. https://www.facebook.com/naskurd/videos/520424062007975/ .https://www.facebook.com/naskurd/videos/520424062007975/