گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ بەرگرتن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا 

کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤ داواى گرتنەبەرى رێکارى پێویست لە زیندانەکان دەکات 

2020.03.23 - 12:57
کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤ داواى گرتنەبەرى رێکارى پێویست لە زیندانەکان دەکات 
ناس کورد- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق، داوا لەدەسەڵاتدارانی عێراق دەکات ڕێکاری پێویست لە زیندانەکاندا بگرنە بەر بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. . ئەمڕۆ(دووشەممە، 23ى ئاداری2020) کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەعێراقدا، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد  کەوتووە داوای لەحکومەتی عێراق کرد ڕێکاری پێویست لە زیندانەکاندا بگرێتە بەر بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"داوا دەکەین لیژنە بۆ چاودێری و چارەسەرکردنی حاڵەتی قەرەباڵغی لە زیندانەکان، گرتوخانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی دروستبکرێت و ئەو گیراوانەی کە دەکرێت بە کەفالەت ئازاد بکرین بە پێی یاساکان لە زیندانەکان بکرێنە دەرەوە". . کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەعێراقدا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا داواشی کردوە:"سەردانیکردنی زیندانییەکان بۆ ماوەیەک هەڵپەسێردرێت و چاودێری پاکو خاوێنی خۆراکی ناو گرتووخانەکان بەوردی ئەنجام بدرێت و پشکنینی بەردەوامیش بۆ کارماندان و گیراوانی ناو گرتوخانەکان بکرێت لەڵایەن تیمە تەندروستییەکانەوە". . داواکارییەکە لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق، داوای لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا پەیوەندیدارەکانی عێراق کرد، ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زینداکان وەک پێویست بگرنە بەر. . ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق لە هەڵکشاندایە ولە ئێستادا ژمارەی توشبوان بەو ڤایرۆسە لە سەرانسەری عێراقدا 250 کەسی تێپەڕاندووە. .