گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما یارمەتیدەر دەبێت بۆ لەناوبردنى ڤایرۆسەکە؟

ئایا پەتاى کۆرۆنا لە هاویندا کۆتایی دێت؟

2020.03.23 - 11:21
ئایا پەتاى کۆرۆنا لە هاویندا کۆتایی دێت؟
ناس کورد-   زۆر کەس لە جیهاندا پێیانوایە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لەوەرزى هاویندا یارمەتیدەر دەبێت بۆ سنوردارکردنى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى نوێى کۆرۆنا، یان بنەبڕکردنى ڤایرۆسەکە. . لەگەڵ خەمڵاندنەکان لەو بارەیەوە، بەپێی وتەى توێژەران تا ئێستا وەڵامێکى یەکلاکەرەوە نییە لەبارەى ئەوەى ئایا گەرماى بەتینى هاوین کۆتایی بەو پەتایە دەهێنێت یان نا، ئەوەش بەپێی ماڵپەرى"سیانس لایفى" جیهانى. . چەند تاقیکردنەوەیەک کە لەلایەن بەرپرسانى تەندروستییەوە ئەنجامدراوە، یارمەتیدەردەبن لەوەى بزانرێت کە ئایا ئەو ڤایرۆسە چۆن مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانى پلەى گەرمادا دەکات. . زانایەکى فیزیا لە زانکۆى سافیز سافاریام دەڵێت "ڤایرۆسى کۆرۆنا هاوشێوەى بڵاوبوونەوەى ئەنفلۆنزا بڵاودەبێتەوە، لە شێوەى تنۆکی ‌‌پرژاوی شلەی ناو لووت و دەم لەکاتی پژمین وکوکە کە بەهەواوە خۆی هەڵدەواسێت". . ئاماژەى بەوەشکردووە، توانای ئەو تنۆکانە لە پلەیەکی گەرمای دیاریکراودا سنوردارە،  کاریگەریشی دەبێت لەسەر هێز و توانای گواستنەوە. . هاوکات توێژەرێکى دیکە بەناوى مایکل فيرسينين لەو بارەیەوە توێژینەوە دەکات و لەگەڵ توێژەرەکەى دیکە پێیانوایە، ڤایرۆسەکان توانایان نیە بەتەنها کاربکەن، ناتوانن بژین تەنها لەناو خانەى تەنى دیکەدا نەبێت، کە بۆ دروستکردنەوەى کۆپى خۆیان بەکاریدەهێنن. . زانکۆى سافاریان بودجەیەکى بەبڕى ٢٠٠ هەزار دۆلارى ئەمریکى پێگەیشتووە لە زانکۆى زانستى نیشتیمانى بۆ زانینى چۆنیەتى مانەوەى ڤایرۆسەکە لە دەرەوە لەکاتى گۆڕانکاریی لە پلەکانى گەرمادا. . بۆ گەیشتن بەو دەرەنجامە، توێژینەوەیەک کراوە لەسەر کۆپیەکى وەهمى ڤایرۆسەکە لەگەڵ لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دەرەوەى شوێنى مانەوەى، بەڵام ئەو کۆپییە هەڵگرى خانەى ڤایرۆسى نەبووە، بۆ ئەوەى تاقیکردنەوەکە سەلامەت بێت. . فيرسينين دەڵێت ئەو کۆپیە کە تاقیکردنەوەى لەسەر کراوە، کۆپیەکى هاوشێوەى کۆرۆنا بووە، ئامانجەکەشیان ئەوە بووە بزانن کە ئایا ئەو ڤایرۆسە دەمرێت یاخود نا. . بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکە، زانایان تیشکیان بەکارهێناوە، کە وادەکات کار لە پێکهێنەرەکانى ڤایرۆسەکە بکات. . توێژەرەوان دەڵێن، هیوادارن بزانن ڤایرۆسەکە تاچەند تواناى هەیە لە بارودۆخى جیاوازدا بگوازرێتەوە، لە هەوا یان پلەى گەرماى هاوین یان لەناو شوێنى دیکەدا. .