گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند ڕۆژێکە هیچ توشبوویەکی نوێ لەو وڵاتە تۆمار نەکراوە

 لە سەدا 90%ى توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچین چاکبوونەتەوە

2020.03.23 - 10:47
 لە سەدا 90%ى توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچین چاکبوونەتەوە
ناس کورد- دەسەڵاتدارانی چین ڕایانگەیاند، 90%ى توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان چاکبوونەتەوە، ئەوانەشی کە تائێستا گیرۆدەی نەخۆشییەکەن ژمارەیان لەچەند هەزارێک تێپەڕناکات. . بەگوێرەی دواین ئاماری دەستەی کاروباری تەندروستی وڵاتی چین،90%ى توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە چاکبوونەتەوە، ئەوانەشی کە تائێستا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن ژمارەیان تەنها  پێنج هەزارو 120 کەسن. . دەستەی کاروباری تەندروستی وڵاتی چین، ڕوونیکردوەتەوە، ئامارەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەموو ڕۆژێک ژمارەی توشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین کەمدەکات بە جۆرێک لە کۆی زیاتر لە 81 هەزارکەس کە توشبووی ڤایرۆسەکە بوون زیاتر لە72 هەزارکەسیان چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان. . دەستەی نیشتیمانی کاروباری تەندروستی چین، لە ئامارەکەدا ئەوەشی خستوەتە ڕوو، کە ژمارەی توشبووان بەو ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەرەوی هەرێمی هوبی و شاری ووهان لە ناوچەکانی دیکەی وڵاتی چین تۆمارکراوە کە ژمارەیان 13 هەزار و293 کەس بووە لە کۆی ئەو ژمارەیەش 117 کەسیان گیانیانلەدەستداوە، بەوەش ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە لە دەرەوەی شاری ووهان تەنها 0.88%. بووە. . ئاماژە بەوەشکراوە، لە شاری ووهان نزیکەی 68 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بون لە کۆی ئەو ژمارەیەش سێ هەزارو 135 کەس گیانیانلەدەستداوە کە ڕێژەکەی دەگاتە تەنها  4.65%. . ماوەی چەند ڕۆژێکە حکومەتی چین هیچ توشبوویەکی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار نەکردوە. .