گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا؛ ژمارەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

2020.03.23 - 10:14
ئەمریکا؛ ژمارەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
ناس کورد- مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند "پشکنین بۆ زیاتر لە 250 هەزار هاووڵاتى ئەمریکا ئەنجامدراوە بۆ زانینى ئەوەى کە ئایا توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون یان نا، لە ئەنجامى پشکنینەکان دەرکەوتووە زیاتر لە 30 هەزار کەسیان هەڵگرى ڤایرۆسەکە بوون. . لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا ئاماژەى بەوە کرد "ڕۆژانە پشکنینى نوێ ئەنجام دەدرێت و لەنوێترین پشکنیندا کە بۆ 254 هەزار هاووڵاتى ئەمریکى ئەنجامدراوە دەرکەوتووە 30 هەزاریان هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنان". . وتیشى "دەتوانین رێگرى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە بکەین و دەشتوانین پارێزگارى لەو کەسانە بکەین کە لاوازن لەبەرامبەر بە ڤایرۆسەکە". . لێدوانەکەى پێنس لە کاتێکدایە کە دوێنێ (یەکشەممە) ژمارەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەئەمریکا زۆر بەرزبووەوە و گەیشتە زیاتر لە 8 هەزار توشبوو. .