گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ هەیە

2020.03.22 - 19:26
 گومانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ هەیە
ناس کورد- لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات گومانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری قەزاکەدا هەیە و داوادەکات سەرجەم هاووڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە.   لە  ئاگادارییەکی بەپەلەدا لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند: "ئاگاداری دانیشتوانی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکەین کە هەر ئەمڕۆ  22ی ئازاری 2020، گومانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوراکەماندا هەیە".   ئاماژە بەوەشکراوە: "تکایە هیچ کەسێک بەمەبەستی مەراسیمی ناشتن و پرسە سەردانی هیچ شوێنێک نەکات و لەماڵەکانی خۆتان بمێننەوە بۆ ئەوەی پارێزراوبن".