گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڤاڵ ئەبوبەکر داوایەک ئاڕاستەی میدیاکان و هونەرمەندان دەکات

2020.03.22 - 17:16
هەڤاڵ ئەبوبەکر داوایەک ئاڕاستەی میدیاکان و هونەرمەندان دەکات
ناس کورد- پارێزگاری سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی هونەرمەندان و کەناڵە میدیاییەکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هیواخوازن بەشداری و دەستپێشخەرییان هەبێت لە گەیاندنی پلانە نیشتمانییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و هاندانی هاوڵاتیان بۆ پەیڕەوکردنی زۆرتری ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕییەکان. .  لە داواکارییەکدا هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: " هونەرمەندە بەهرەمەندە بەڕێزەکان، کەناڵە میدیاییە هەمەڕەنگ و هونەریی و تایبەتەکان بەناوی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی سلێمانی و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانەوە، دەخوازین وەک هەمیشە بەشداریی و دەستپێشخەریی و ئامادەییەکی کاراو بەرچاوتان لە پلانە نیشتمانییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو پاراستنی تەندروستیی گشتیی و هاندانی هاووڵاتیان بۆ پابەندبوونی زیاترو پەیڕەوکردنی زۆرتری ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکاندا هەبێت". . پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە: "دڵنیاین توانستی بەهرەمەندانەو بەخششی داهێنەرانەتان نەخشی دیاری لەسەر بەرنامەی جیهانیی و نیشتمانیی و ناوچەیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەبێت و بەشداریتان، بەشداریکردنە لە پاراستنی مرۆڤایەتیی و ڕەسەنایەتیی و بەها هونەرییە باڵاکان وپاراستنی ژیان و شارستانیەت و گەردوندا". . ئەمە لەکاتێکدایە، بەشێک لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەڵێن، بەشێكی هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نابن و هەر ئەمڕۆش وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا تاوەکو 1ی نیسان ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژبکاتەوە.