گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە قائیمقامییەتی سلێمانییەوە: قۆناغەکە مەترسیدارە و سزای توند دەدرێن

2020.03.22 - 16:12
هۆشدارییەک لە قائیمقامییەتی سلێمانییەوە: قۆناغەکە مەترسیدارە و سزای توند دەدرێن
ناس کورد- قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشداری دەدات لەوەى هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی زۆر هەستیاری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە هەرکەس پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت سزای توند دەدرێت. .  لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند: "ھەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی زۆر ھەستیاری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە، تکایە بۆ ئەوەی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت پابەندی رێنماییەکان بن و لە ماڵەکانتان بمێننەوە". .  ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە سلێمانی رێکاری توند بەرامبەر ھەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە پابەندی قەدەغەکردنی ھاتووچۆ نابن و سزای توند دەدرێن". . ئەمە لەکاتێکدایە، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە سلێمانی لە هەڵکشاندایە و ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ توندتر کراونەتەوە و پێشتریش مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی یەکەکانی 70ی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناس کوردی وت، ئەگەر داوایان لێبکرێت ئامادەن هێزەکانیان لەناو شاردا بڵاوەپێبکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان.