گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەولێر سەرجەم دانیشتووانی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون کەرەنتین کران

2020.03.22 - 14:56
لە هەولێر سەرجەم دانیشتووانی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون کەرەنتین کران
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ئەوەی توشبووێکی کۆرۆنا لە کۆمەڵگەی سێبیرانی سەر بە هەولێر تۆمارکرا، هەموو دانیشتووانی کۆمەڵگەکە کەرەنتین دەکرێن تاوەکو لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت. ، محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەارەتی تەندروستیی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو کەسەی دوێنێ لە شای هەولێر توشی ڤایرۆسەکە بووە، دانیشتووی کۆمەڵگەی سێبیرانی سەربە قەزای خەباتە لە پارێزگای هەولێر و بەرکەوتنی لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەبووە". ، وتیشی: "بەوهۆیەوە سەرجەم هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە لە ماڵەکانی خۆیان کەرەنتین دەکرین و تیمی پشکنین پێکهێندراوە و پشکنین بۆ سەرجەم دانیشتووانی کۆمەڵگەکە دەکرێت". ، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان 54 تووشبوون و لە ژمارەیەش یەک کەس گیانی لەدەستداوە و 13 کەس بەتەواوی چاکبوونەتەوە..