گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەفریقا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی توشی نیگەرانی کردووە

بە ژمارە.. کۆرۆنا لە ئەفریقا چی دەکات؟

2020.03.22 - 12:37
بە ژمارە.. کۆرۆنا لە ئەفریقا چی دەکات؟
ناس کورد- لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە هەفتەکانی سەرەتادا ئەفریقا بەدووربوو لە ڤایرۆسەکە و هێشتا نەگەیشتبووە ئەوێ، بەڵام ئێستا 39 وڵاتی ئەو کیشوەرەی گرتووەتەوە و زیاتر لە هەزار توشبوویان تێدایە، ئەوەش ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی توشی قەلەقی کردووە. .  لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین و دواتریش بە زۆرێک لە جیهاندا، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو لە وڵاتە ئەفریقییەکان بەدووربوو، بەڵام ئێستا خەریکە لەو کیشوەرەش دەتەقێتەوە. . بەگوێرەی ئامارەکان، هەزار و 21 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 39 وڵاتی کیشوەری ئەفریقادا هەیە و تائێستاش 21 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە. . تائێستا لە وڵاتانی بیابانی گەورەی ئەفریقا ژمارەی توشبووان 500 کەسی تێپەڕاندووە، هەروەها لە میسڕ نزیکدەبێتەوە لە 300 کەس و لە کۆتدیڤواریش 14 حاڵەت تۆمارکراوە، لە بۆرکینافاسۆش گەیشتووەتە 40 کەس. .  ئەگەرچی بەراورد بە وڵاتانی ئەوروپا و ئێران ژمارەکانی ئەفریقا کەمن، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی توشی قەلەقی بووە، بەوپێیەی کە زۆرێک لەو وڵاتانە لەڕووی ئابورییەوە هەژارن و خاوەن سیستمێکی تەندروستیی دواکەوتوون و دەترسن لەوەی ئەگەر ژمارەکان زیاترببن کارەسات لە زۆرێک لەو وڵاتانەدا بقەومێت. . لەئێستادا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا 300 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 13 هەزار کەسیش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها 95 هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.  .