گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی وادەی کۆتایی هاتنی بارانبارینی ڕاگەیاند

2020.03.22 - 12:00
کەشناسی وادەی کۆتایی هاتنی بارانبارینی ڕاگەیاند
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم نمەباران دەبارێت و لە سبەینێشەوە بارانبارین کۆتایی دێت.   ،   بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 22ی ئاداری 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 4 بۆ 19 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە کانی ماسی لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان هەور دەبێت و نمە بارانیش دەبارێت.   ،   هەروەها بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەینێ (دووشەممە)، بارانبارین کۆتایی دێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرمیش چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.