گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای پاسدارانیش كەوتووەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە

ڕۆژنامەیەكی كوەیتی: ئەمریكا پلانی كودەتای سەربازی لە بەغدا هەیە

2020.03.22 - 11:42
ڕۆژنامەیەكی كوەیتی: ئەمریكا پلانی كودەتای سەربازی لە بەغدا هەیە
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکی کوەیتی دەڵێت، ئەمریكا پلانی ئەنجامدانی كودەتای سەربازی لە بەغدا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە و بەرپرسانی ئێرانیش لە پەیوەندیدان لەگەڵ سونە و كورد بۆ ئەوەی بەرەیەك لەدژی ئەو پلانەی ئەمریكا دروست بکەن. . ڕۆژنامەی "جەریدە"ی كوەیتی لەسەر زاری سەرچاوەیەك لە فەیلەقی قودسی ئێرانیەوە بڵاویكردووەتەوە، سوپای پاسداران لە ئێران و چەند میلیشیایەكی چەكداری تر لەعێراق لەوانە حەشدی شەعبی كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بەهۆی ئەوەی ترسیان لە كودەتایەكی سەربازییەوە هەیە لە عێراق ئەنجامبدرێت بە پشتیوانی ئەمریكا بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری بەغدا. . سەرچاوە سەربازییەكەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هێزە ئەمنییەكانی ئێران چەند زانیارییەكی هەواڵگرییان بەدەستگەیشتووە كە ئەمریكا بە هاوپەیمانەكانی لە بەغدا وتووە چیتر پشتبەستن بە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی سودیان نییە و سەركەوتوو نەبوون، بەبێ جوڵاندانی هاوتەریبی هێزەكانی نزیك لە واشنتۆن بۆ دروخستنەوەی دەستی تاران و هاوپەیمانەكانی لە عێراق. . ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، پێكهاتەی هێزە سیاسیەكانی ئێستای بەغدا ڕێگە بە ئەمریكییەكان نادات لایەنگرێكیان ببێتە سەرۆك وەزیران و دەسەڵات بگرێتە دەست، تەنها لە ڕێگەی كودەتای سەربازی لایەنگرانی واشنتۆنەوە نەبێت بۆ ئەوەی دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و بگەنە دەسەڵات. . لە درێژەى گەیاندنی زانیارییەكانیدا بەو ڕۆژنامەیە، سەرچاوەكەی فەیلەقی قودسی ئێرانی ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئێران لە پەیوەندیەكی چڕوپڕدایە لەگەڵ هێزە سونی و کوردییەکان بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی هاوپەیمانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پلانە نوێییەكەی ئەمریكا بەتایبەت لەم دۆخەدا واشنتن دەیەوێت دۆخی شڵەژاوی تاران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە قۆرخ بكات. . وتوشییەتی، ئێرانییەكان هەوڵی قایلكردنی لایەنە سیاسیەكانی عێراق دەدەن بەوەی بەرژەوەندی گشتی ئەوە دەخوازێت سەرۆكوەزیرانی نوێ بتوانێت كۆنتڕۆڵی دەسەڵات بكات بەهەر ڕێگایەك بێت و هەر كودەتایەكی سەربازیش گەر ڕووبدات ئەوا زیانەكەی بەسەر هەموواندا دەشكێتەوە و ڕەنگە دۆخەكە بۆ سەردەمی سەدام حوسێن بگەڕێتەوە. . سەرچاوە سەربازیەكەی ئێران دەشڵێت، كوشتنی قاسمی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس سەرەتای جوڵەی ئەمریكایە لەعێراق بۆ دەستگرت بەسەر دەسەڵاتدا، لەبەر ئەوەی ئەمریكییەكان باش دەیانزانی سولەیمانی پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ سیاسیەكانی عێراقیشدا هەیە و دەیتوانی هەر هاوكێشەكیش سەراوژێر بكاتەوە.