گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی کۆرۆناوە 19 کەسی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیانلەدەستدا

2020.03.22 - 11:01
بەهۆی کۆرۆناوە 19 کەسی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیانلەدەستدا
ناس کورد- لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامارەکانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و 19 کەسی دیکە بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە و بەوەش ژمارەکە بۆ 178 کەس بەرزبووەتەوە. .  ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 13 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا شەش کەس گیانیانلەدەستداوە. .  ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سەقز بووە کە پێنج کەس بوون، بەگوێرەی ئامارە گشتییەکانیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 178 کەس. . وڵاتی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەی بەشێوەیەکی بەربڵاو تێدا بڵاوبووەتەوە و ژمارەی توشبووان تائێستا 20 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە هەزار و 500 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.