گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران گەیشتنی چارەسەری کۆرۆنای ڕاگەیاند.. ناتوانین ناوەکەى ئاشکرا بکەین

2020.03.22 - 10:37
ئێران گەیشتنی چارەسەری کۆرۆنای ڕاگەیاند..  ناتوانین ناوەکەى ئاشکرا بکەین
ناس کورد- بەرپرسێکی تەندروستی ئێران گەیشتنی مادە بنچینەکانی بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئێران ڕاگەیاند کە ئەو دەرمانە لە چین بەرهەمهێنراوە و کارا بووە. . عەلی ڕزازان، بەرپرسی دابەشکردنی دەرمانی تایبەت بە کۆرۆنا لە ڕێکخراوی خواردن و دەرمانی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ئەو دەرمانە زۆر سەرکەوتوو بووە لە چاککردنەوەى توشبووانی کۆرۆنا لە چین، هەر لەوێ بەرهەمهینراوە و تاقیکراوەتەوە، لەئێستا مادەکانی گەیشتووەتە ئێران و لە قۆناغی گومرگدایە و دەتوانین دوای دوو ڕۆژ لە دەرچوونی لە گومرگ دەرمانەکە بەرهەمبهێنین بەڵام "ناتوانین ناوەکەى بهێنین." . وتیشی، "دەرمانەکە دەرئەنجامی ئەرێنی هەبووە لە چین و لەوانەیە لە وڵاتی ئێمەش هەروا بێت." . دەشڵێت، "وەزارەتی تەندروستی ئێران تەنها نایەوێت توشبووان چاک ببنەوە بەڵکو دەیەوێت ڤایرۆسەکەش بکوژێت." . بەپێی دواین ئامار، توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 20 هەزار و 610 کەس، مردووانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە هەزار و 550 کەسی تێپەڕاندووە.